بڕیارە سەیرەكەی فیفا بۆ دەستپێكردنەوەی خولەكان

بڕیارە سەیرەكەی فیفا بۆ دەستپێكردنەوەی خولەكان

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: دوای ئەوەی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە ئەوروپا كەمی كرد، فیدراسۆنی وڵاتەكان هەوڵ دەدەن ئەو یارییانەی ماویانە زوو تەواوی بكەن پێش ئەوەی وەرزی نوێی خولەكان دەست پێبكاتەوە، بۆ ئەم مەبەستە داوایان لە فیفا كردبوو رێگە بدات 5 گۆڕانكاری لە یارییەكان ئەنجام بدرێت، ئەمەو فیفا وەڵامی داواكاریەكەی داناوە, فیفا لە بەیانامەیەكی فەرمی ئاماژەی بەوە كردووە، هەر یەكێتییەك بیەوێ ئەم كارە جێبەجێ بكات، دەتوانێت ئەنجامی بدات، كە ئەنجامدانی 5 گۆڕانكارییە لە یارییەكان، بەڵام بڕیارێكی ئارەزوو مەندانەیە یەكێتییەكان ئازادن لە جێبەجێ كردنی, هەر دەربارەی دەستپێكردنەوەی خولەكان بە پێی هەواڵ و زانیارییەكانی ئیسپانیاو ئینگڵتەرا، هەردوو یەكێتی بڕیاریانداوە یارییەكانی ئەم وەرز بە بێ جێبەجێكردنی سیستەمی ڤار ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی بە كەمترین خەرجی یارییەكانی ئەم وەرزە كۆتایی پێبێت و وەرزی نوێ یارییەكان بە شێوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدرێتەوە، بەڵام بۆ ئەم بڕیارە تا ئێستا فیفا هیچ قسەیەكی نەكردووە.

زۆرترین بینراو