بۆنی ناخۆشی دەم هۆكار و چارەسەر

بۆنی ناخۆشی دەم هۆكار و چارەسەر

ئا/شەهلا رەشید
یەكێك لەو كێشانەی لە رەمەزاندا تووشی رۆژووانان دەبێت بۆنی ناخۆشی دەمە، بۆ رزگار بوون لەم بۆنە پسپۆران چەندین هۆكاریان بۆ دروستبونی ئەم حاڵەتە هەیە.
پسپۆران ئاشكرای دەكەن جێگیربوونی جۆرە بەكتریایەكی هەوایی لەناو دەمدا هۆكارێكە بۆ دروستبونی ئەم بۆنە، چونكە ئەو جۆرە بەكتریایە بەهۆی وشكی ناو دەمەوە ماددەی كبریت دەردەدات، لە كاتی رۆژوودا چینێكی سپی لەسەر زمان دروست دەبێت كە شوێنێكی گونجاوە بۆ گەشەی ئەم جۆرە بەكتریایە و دروستبوونی بۆنی ناخۆشی ناو دەم، یەكێكی تریش لە هۆكارەكانی بۆنی ناخۆشی دەم وشكی و تێنوێتییە.
بۆ چارەسەركردنی كێشەی بۆنی ناخۆشی دەم لە رەمەزاندا، پسپۆران داوا لە هاووڵاتیان دەكەن رۆژانە چەند جارێك ئاو لە دەمیان وەربدەن و ناو دەمیان باش بشۆن، بۆ ئەوەی دەم بە وشكی نەمێنێتەوە، هەروەها لە بەربانگدا تا پارشێو بڕێكی زۆری ماددە شلەمەنییەكان بخۆنەوە لەگەڵ جۆرە جیاوازەكانی سەوزە و میوە، جگە لەوانە شوشتنی ددانەكان بە شێوەیەكی باش و رێكوپێك لە دوای ژەمەكان كە هەنگاوێكی زۆر گرنگە بۆ نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی ناو دەم".

زۆرترین بینراو