بۆچی ڤایرۆسی کۆرۆنا (SARS-CoV-2) بەخێرای بڵاو دەبێتەوە ؟

هاوكار خالید

بایلۆجیست: هاوكار خالید
کۆرۆنای نوێ دەچێتە ناو شانەکانی لەشی مرۆڤ لەرێگای وەرگرێک لەسەر پەردەی پلازمای خانەکان (ACE-2)، پرۆتینی ڤایرۆس و ئەو وەرگرە دوو بەشی سەرەکین کە دەکرێنە ئامانج بۆ دروستکردنی دەرمان و رێگا گرتن لە بڵاو بوونەوەی نەخۆشییەکە.
هەر بۆیەش تێگەیشتن لە چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە کلیلی دۆزینەوەی چارەسەرە.
بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای نوێ SARS-CoV-2 زیاتر لە ١٠ جار خێراترە لە SARS و MERS
چی وای لێدەکات ئاوا خێرا بڵاو ببێتەوە ؟
١/کۆرۆنای نوێ خانەکانی لەشی مرۆڤ تووشدەکات لە رێگای پرۆتین سپایک (Spike )
بە پێی توێژینەوەکان ئەو جینەی بەرپرسە لە دروستکردنی ئەو پرۆتینە لە کۆرۆنای نوێ جیاوازە بە بەراورد بە ڤایرۆسەکانیتر، ١٠ نیکلوتایدی زیاتری هەیە لەسەر RNA یەکەی تایبەت بەو پرۆتینە،
پرۆتین سپایکی کۆرۆنای نوێ شوێنێکی تایبەتی هەیە کە چالاک دەبێت بە ئەنزیمێکی تایبەتی خانەکان لە لەشی مرۆڤ بەناوی فیورین (Furin)، ئەو ئەنزیمەش لە خانەکانی زۆرێک لە ئەندامەکانی مرۆڤ دا هەیە لەوانە سییەکان، جگەر، ریخۆڵە باریکە
واتا ڤایرۆسەکە توانای هێرش کردنە سەر چەندین ئەندامی جیاوازی هەیە
کە ئەوەش هۆکاری لە کار کەوتنی جگەرە لە هەندێک توشبووی COVID-19.
٢/ پرۆتین سپایکی SARS-CoV-2 بە شیوەیەکی زۆر توندتر دەنوسێت بە وەرگری سەر پەردەی پلازمای خانەکانی لەش (ACE-2) بە بەراورد بە ڤایرۆسەکانیتر، کە ئەمەش هۆکارێکیتری خێرا بڵاو بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەیە.
سەرچاوە:

1- https://www.who.int/emergencies/diseases/novel-coronavirus-2019
2- Tina Hesman Saey: No, the coronavirus wasn‌t made in a lab. A genetic analysis shows it‌s from nature

زۆرترین بینراو