بۆچی گرنگە بەشداربین لە هەڵبژاردنەکان

مریه‌م عه‌باس برادۆستی
گرنگی بەشداریکردنی تاك لە هەڵبژاردن گرنگیی هەستی دەنگدەر و  کاریگەری دەنگدان  لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردندا زەرورتر دەبێت و دەنگی تاك لە كومەلگادا دەنگدان لەپڕۆسەی هەڵبژاردندا بەهێزتر دەبێت، ئەو کاریگەرییە زیاتر تەئکیددەکاتەوە کە پرۆسەی دێموکراسی لەسەرئەو وڵاتانەی کە کار بۆ چەسپاندنی بنەماکانی دێموکراسی دەکەن بۆ مسۆگەرکردنی نەزاهە و دادپەروەری پرۆسەی هەڵبژاردن، بۆ زامنکردنی بەرزکردنەوەی دێموکراسی کە لە هەڵبژاردنی خەڵک و نوێنەرەکانیان سەردەخرێن،دەنگدان و هەڵبژاردن دەتوانێت هاوسەنگی سیاسی نیشان بدات ئەگەر هەڵبژاردن بەپێی ئەو مەرجە یاسایی و دەستوورییانە ئەنجام بدرێت کە یاسا و دەستووری بۆ دانراوە، بۆیە نەبوونی بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردن لە هەندێک وڵات ڕەنگدانەوەی بێ متمانەیی خەڵک بوو بە سیستم و پابەندنە بوونی نوێنەرانیان بەو پێیەش، ئەو خەڵکەی کە بەدەست نەزۆکی جێگر و نوێنەرەکانیانەوە دەناڵێنن، لەو بێهیواییانەوە دەناڵێنن کە بەرەو هەستی بێهوودەیی بەشداری لەبڕیارە سیاسییەکاندا دەکەن، چونکە ئاگادارن کە بەشداری کرن لە هەڵبژاردنەکان پیان وایە لە واقیع هیچ ناگۆڕێت و مەرجەکانیان جیبەجی ناکەن
بۆ ئەوەی باشترین پەیوەندی ئەرێنی و بنیاتنەر و کاریگەر لە ئیدارەی هەڵبژێردراودا مسۆگەر بکرێت و ئەو ئیدارەیە بەرەو بەرنامەکان کە خزمەتی بە ڕای گشتی دەکەن ڕێنوێنی بکات، پێویستەبەشێوەیەکی فراوان تاک لە لایەکەوە بەشداری پرۆسەی دەنگدان بکەن و پرۆسەی هەڵبژاردن نوێنەری راستەقینەیان و  بەپێی پێوەری ورد و خوێندنەوەیەکی ورد بۆ سروشتی نوێنەرانی خۆیان هەلبژێرن  و ئاڕاستە و بەرنامەکانیان لە لایەکی ترەوە ئەنجام بدرێت.
بەشداری لەهەڵبژاردنی پەرلەماندا عێراقدا ئەرکێکی نیشتمانی و مافی دەستوورییە و پێویستی بەبەشداری هەمووانە و جەخت لەسەر پابەندبوون بە ڕێبازی دێموکراسی و دڵنیابوون لەوەی کە لە ڕێگە بەشداری جەماوەری لەبڕیاردەدرێت نوێنەری راستەقینەی خۆیان دیاری بکەن. بۆیە دەنگی تۆ سەلماندنی بونی تۆیە دەنگی تۆ کاریگەری گەورەی هەیە هەروەک بەشداری هەڵبژاردن گرنگییەکی زۆری هەیە لە برەودان بە دێموکراسی و برەودان بە نیشتمان، ڕێبازێکی دیموکراسیانە و بەدواداچوون و پابەندبوون بە پێشکەوتنی نیشتمان لە هەموو بوارەکاندا هەروەها بەشداری دەنگدەران بەرز دەکاتەوە بۆ ئەوەی دەنگدەر لە گرنگی دەنگی خۆی لە گۆڕینی چارەنووسی دانانی وڵات بەئاراستەبکات ، بەشداری کردنی تاک لەخواستی دەنگدەرە بۆ پیادەکردنی مافی هەڵبژاردنەکەی،
هۆشیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی وردە وردە لە ناو کۆمەڵگادا شێوە دەگرێت. هەڵبژاردن دەرخەری ئەو راستیە بەشداری سیاسیە لەسیستمە دێموکراسییەکاندا، بەڵام وەک کردارێک بەتەنیا بۆ بەدیهێنانی دێموکراسی بەس نییەوە دەستگەیشتن پێویستی هەلومەرجی دامەزراوەیی و یاسایی و فەرهەنگی و سیاسی هەیە لەچەندین سیستمدا کە ئەندامان مافی دەنگدانیان هەیە ، بۆیە بەشداریکردنی تاک لە هەڵبژاردن مانای ئەوەیە کە هاووڵاتی لەگرنگی ڕۆڵ و پابەندبوونی خۆی بەپڕۆسەی هەڵبژاردنەوە تێدەگات و دەزانێت چۆن ئەو کاندیدە هەڵبژێرێت کە زۆرترین بەرنامەی هەڵبژاردنی بۆ هەبێت و ئەولەویاتی خۆی بەپێی تەماح و دیدی خۆی دیاری بکات ئەو کاندیدەی هەلیدەبژێریت  گرنگی بدات بەگەشەپێدان و دەنگ هەلببرێت لەجێگەی دەنگدەرەکانیان وە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی ڕاهێنان و هۆشیاریی یاسای ، بەتایبەتی کە بەشداری هەڵبژاردن مانای ئەوەیە کە دەنگدەر و کاندید هەست بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە تاکەکان و بەرامبەر بە کۆمەڵگا و هەموو وڵات دەکەن.

زۆرترین بینراو