بۆ ئەوەی تەندروست بیت، هەنجیر بخۆ

بۆ ئەوەی تەندروست بیت، هەنجیر بخۆ

هەنجیر یەكێكە لەو میوانەی ژمارەیەكی زۆر ڤیتامینی تێدایە، مرۆڤ لە كاتی خواردنیدا سوودێكی زۆر وەردەگرێت، لە لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكیدا دەركەوتووە، كە میوەی هەنجیر ئەو سوودانەی خوارەوەی هەیە: گەدە نەرم و چالاك دەكات، جگەر بەهێز دەكات، بەسودە بۆ مایەسیری‌، میز هێنەرە، بۆ دڵە كوتەو تەنگەنەفەسی‌ وهەو كردنی‌ سنگ بە سودە، بۆ نەخۆشی‌ پەركەم و ئەعصاب باشە، ترشەڵۆكی‌ ناو لەش كەم دەكاتەوە، بۆ لم و بەردی‌ گورچیلەو میزەڵدان باشە، لەش پاراو دەكات، بۆ كۆكەی‌ درێژ خایەن بە سودە، یامەتی‌ هەرس دەدات، تین و وزە بە لەش دەدات، گەشە دەدات بە دەمارەكانی‌ لەش، چارە سەرە بۆ قەبزی‌، بۆ لاوازی‌ گشتی‌ بە كەڵكە، بۆ هەڵامەت باشە، دڵ بە هێز دەكات + لێدانی‌ ڕێك دەخات، دژی‌ ئازاری‌ جومگەكانە، بۆ ئازاری‌ مانگانەی‌ ئافرەتان بە سودە، پەستانی‌ خوێن دادەبەزێنێ.

زۆرترین بینراو