بۆ ئەوەی كچێكی بەهێز بیت دەبێت چی بكەیت

بۆ ئەوەی كچێكی بەهێز بیت دەبێت چی بكەیت

ئا/ هۆژین شەوكەت

لە ژیانی رۆژانەدا بە تایبەت لە كۆمەڵگەكانی رۆژهەڵات كچان بە شێوەیەكی گشتی رووبەڕووی كۆمەڵێك ئاستەنگ و كێشە دەبنەوە، ئەمەش وادەكات زیاتر تووشی خەمۆكی ببن و نەتوانن بە ئاسانی بۆ ئامانجەكانیان هەنگاوی راست و دروست بنێن، بەڵام نابێت بەمە تووشی بێ هیوای ببێت، بەڵكۆ پێویستە زۆر بەهێز بێت تا بتوانێت بەسەر هەموو بەربەستەكاندا تێپەڕێت و بگات بە هەوڵ و ئەنجامەكانی، بۆ ئەمەش پێویستە چەند خاڵێك لەبەر چاو بگرێت وەك:
١-دەبێت خۆت رۆشنبیر بكەیت، ئەمە گرنگترین بەشە لە رووی بیركردنەوە و وەرگرتنی زانیاری، چونكە ژیری پێویستی بە خۆراكە و دەبێت بەهێزی بكەیت تا لەكاتی كێشەكانتدا نەڕوخێیت.
٢-بەسەر ترسەكانتدا زاڵ ببە و رووبەڕوویان ببەوە بۆ ئەوەی بتوانیت ئەو ترسە لە دڵت دەربێنیت و بەسەریدا سەربكەویت، گەر جارێك شكسستت هێنا دووبارە هەوڵ بدەرەوە بۆ جاری دووەم باشتر و وریاتر هەنگاو بنێ.
٣- دوور كەوتنەوە لەو كەسانەی تووشی دڵەڕاوكێت دەكەن و كاریگەریان هەیە بۆ سەر ژیانت، زیاتر لەو كەسانە نزیك ببە كە پشتت دەگرن و هاوكار و پاڵپشتیت دەكەن.
٤-متمانە بە خۆبوون گەورەترین پاڵپشتییە بۆ سەركەوتن، متمانەت بە خۆت هەبێت و هەوڵبدە بەهێز بیت لە ئاست هەموو كارەكانتدا.
٥- هەوڵدە زمانی نوێ فێربیت، چونكە زمان بەشێكە لە بەهێزی كەسایەتی و زۆر سوودی هەیە.
٦- بەرگری لە مافەكانت بكە كاتێك تۆ راستیت و هەست بە زۆڵم دەكەیت لە بەرامبەرەكەت.
٧- فێری شێوازی گفتۆگۆكردن بە، بەپێی پیویست بزانە لەكوێدا قسە دەكەیت و كەی پێویست دەكات بێدەنگ بیت.
٨- هەمیشە راستگۆ بە و راستگۆیانە كارەكانت ئەنجامبدە.
٩- هەوڵ بدە گۆشەگیر نەبیت چونكە خراپترین سیفاتە، دەبێت پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانت بەهێز بكەیت، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت لەو رێگەیەوە زانیاری زیاتر بەدەستبهێنیت و دەرفەتی زیاتر تاقی بكەیتەوە و كاری كەسانی تر ببێتە ئەزموونێك بۆ تۆ.
١٠- خودی خۆت بڕیاردەری ژیانی خۆت بە رێگە بە كەسانی تر مەدە بێنە ناو ژیانتەوە و بڕیارت بۆ بدەن.

 

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو