بۆ سەرۆك بارزانی دەكرێتە ئامانج ؟

عەبدولواحید محەمەد

لەوەتەی كورد هەیە ڕوبەڕووی هێرش وپەلاماردان بۆتەوە،دووژمنان هەرچیەكیان لەدەست هاتبێ ئەنجامیان داوە بەڵام نەیان توانیوە خەونەكانیان بهێنە دی،ئەوەتا هەر ماوەتەوە،بۆ بەدەستهێانی مافەكان و چێكردنی پەناگەو كیانێكی سەربەخۆ دەیان شۆڕش وڕاپەڕین بونەتە مێژووی خۆڕاگری وجوامێری،بەڵام ڕاستیەكی تاڵ هەیە ئەویش ئەوەیە كەزۆربەی ئەو بزوتنەوانە سەرئەنجام لەبار براون، هەڵبەتە ڕۆڵەكانی گەلی كوردكۆڵیان نەدا تاسەرئەنجام لە باشوری كوردستان ڕاپەڕینی ساڵی نوەدو یەك گەیشتە ڵوتكەو حكومەتی هەرێمی كوردستان بوە گەورەترین كیانی سیاسی ویاسایی وشوێنێكی پڕ لە تەناهی كەلە سایەیدا تەواوی دانیشتوانەكەی هەست بە بوونی خۆیان دەكەن،ڕاستیكی نكۆڵی لێنەكراوە كەئەوەی توانیویەتی ئەم ئەزموون وحكومەتە بپارێزی پێگەو لێهاتووی ودانایی جەنابی سەرۆك بارزانی یە بۆیە هە میشە ڕووبەڕووی پەلامار دەبێتەوە،هەموو لایەك لەو ڕاستەی یە حاڵین كەئەوە هێزو وتوانایی سەرۆك بارزانی یە كەوای كردوە ئەم قەوارەیە ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو پێشەوە بچێت ومۆدێلێكی جوانی حوكمڕانی پێشكەش بكات،ئەمەش لەگەڵ ڕوئیاوو ئەجندای ڕژێمەكانی ناوچەكە ناهێتەوە،بۆیە هەردەم سەرۆك بارزانی و پێگە بەهێزەكەی ڕوبەڕووی پەلاماری ناحەزان دەبنەوە بەڵام لە ئاكامدا سەرۆك خۆشەویستر دەبێت لەنێو كۆمەڵگای كوردەواری و هەرێمی كوردستانیش بەهێزتر دەبێت .

زۆرترین بینراو