بۆ كاتێكی دیاریكراو هاووڵاتییان لەسزا دەبەخشرێن

بۆ كاتێكی دیاریكراو هاووڵاتییان لەسزا دەبەخشرێن

زاری كرمانجی-سۆران: بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران، هاووڵاتیانی سنوورەكە ئاگادار دەكاتەوە، ئەو كەسانەی سەرپێچیان كردۆتە سەر كارەبا، ئەگەر لەم مانگەدا سەردانیان بكەن روبەڕوی سزا نابنەوە.
ئەندازیار فەیسەل حوسێن، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند " ئاگاداری گشت هاووڵاتیانی سنووری هەر چوار قەزاكانی (سۆران، رواندوز، میرگەسۆر، چۆمان) دەكەینەوە، ئەوانەیی كارەبای نیشتیمانیان بە سەرپێچی راكێشاوە، یان تا ئێستا پێوەری كارەبایان لە ماڵەكانیان نەبەستووە، یان ناویان لە بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران تۆمار نە كردووە، دەتوانن لە ئێستاوە تا كۆتایی مانگی 12 سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بكەن، بۆ تەواو كردنی ریكارەكانی یاسایی بەبێ هیچ سزایەك".
گووتیشی " ئەوە دەرفەتێكی باشە بۆ ئەم كەسانەی سەرپێچیان كردۆتە سەر كارەبا كە لەم مانگەدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران بكەن، چونكە لە بەرواری 1-1-2020 تیمەكانی نەهێشتنی سەرپێچی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگای هەولێر و یەكە ئیدارەییەكان سزای دارایی و یاسایی توندی سەرپێچی كاران دەدەن.

زۆرترین بینراو