بۆ یەکمجارە شاخەوانێكی کورد ئەوکارە بکات

بۆ یەکمجارە شاخەوانێكی کورد ئەوکارە بکات

محەمەد ئامۆکەیی
شاخەوانێکی باشووری کوردستان دەچێتە سەر دووەم لوتکە شاخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
فەرەج سەرهەد مەمەند، گەنجێکی خاوەن ئەزمون و پڕ ورە بۆ زاری کرمانجی گووتی"لەگەڵ هەندێ لە شاخەوانانی جیهان بەشداری لە بڕینی چیای ئاراراتم کرد، توانیم بگەینە بەرزترین لوتكەی چیاكە، ئەوەش مایەی دڵخۆشیم بوو کە یەکەم شاخەوانی هەرێمی کوردستانم، توانیم بچمە سەر ئەو لوتکەیە.
ئەو شاخەوانە باسی لەوەشکرد" دوای گەڕانەوەم لەلایەن قائیمقام و بەڕێوبەری گەشتوگوزار و ژمارەیەک رێكخراو و گروپی شاخەوانی و هاووڵاتیانی کۆیە پێشوازیەکی گەرمم لێکرا.
چیای ئارارات لەباكوری كوردستانەو بەرزی لە ئاستی رووی دەریاوە (5137)مەترە و دووەم بەرزترین لوتكەیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

زۆرترین بینراو