بێ بەرانبەر بە ئۆتۆمبێلی كارەبایی هاتووچۆ بە هاووڵاتییانی پایتەخت دەكرێ

بێ بەرانبەر بە ئۆتۆمبێلی كارەبایی هاتووچۆ بە هاووڵاتییانی پایتەخت دەكرێ

زاری كرمانجی –هەولێر : لە‌كاتێكدا كە‌ ئێستا رێگای هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە‌ناو سە‌نتە‌ری شاری هەولێر داخراوە، بۆ ئەوەی هاتووچۆی هاووڵاتییان لەناوەندی شار ئاسان بێت، ژمارەیەك ئۆتۆمبێل تەرخان كراوە و هاووڵاتییان بێ بەرانبەر دەتوانن سوود لەو خزمەتگوزارییە ببینن.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، ئەم ئۆتۆمبێلانەی بۆ خزمەتی هاووڵاتییانی دانیشتووی شاری هەولێر لە سەعات 11ی بەیانی بۆ 5ی ئێوارە دابین كردووە.
ئۆتۆمبێلەكان جۆری یاریگەی گۆڵفن، كارەبایی و بێدەنگ و بێ دووكەڵن، بۆیە بە دۆستی ژینگە هەژمار دەكرێن.

زۆرترین بینراو