بێ پشكنین كەس ناچێتە رواندز

بێ پشكنین كەس ناچێتە رواندز

زاری كرمانجی- رواندز: بۆ رێگری كردن لە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێوشوێنی توندگیراوەتەبەر، بە تایبەتی قەدەغەی هاتووچۆ، بۆ ئەم مەبەستە بازگەیەكی كاتی لە كاولۆكا دانراوە و رێگە بەكەس نادرێت بچێتە رواندز یا بێتە دەرەوە تەنها بە پێی رێنماییەكان نەبێت، ئەو بازگەیە لە لایەن ئاسایش و هێزەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ سەرپرشتی دەكرێت. هەروەها تیمێكی پزیشكی لە نەخۆشخانەی رواندز لە بازگەكە دانراوە و هەر كەس رێنماییەكانی هاتن و چوونیش بیگرێتەوە بەبێ پشكنین رێگەی پێ نادرێت لە بازگە دەرباز ببێت.
لە سنووری قەزای رواندز رێنماییەكانی رێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر بە باشی بەرێوە دەچێت و هاووڵاتییان و لایەنە پەیوەندارەكان زۆر بە باشی هاوكاری یەكتری دەكەن و تا ئێستا هیچ تووشبوویەك لە سنووری قەزای رواندز تۆمار نەكراوە.

زۆرترین بینراو