بەردەوام پشكنین بۆ خەڵكی گوندی هۆستان دەكرێت...ئەنجامەكان نەگەتیڤ دەرچوونە

بەردەوام پشكنین بۆ خەڵكی گوندی هۆستان دەكرێت...ئەنجامەكان نەگەتیڤ دەرچوونە

زاری كرمانجی - مێرگەسۆر : بەرێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی بلێ رایگەیاند، تا ئێستا بەپێی ئەنجامی ئەو پشكنینانەی بۆ خەڵكی گوندی هۆستان كراون، هیچ كەسێكی دیكە توشی كۆرۆنا نەبووە، تەنیا ئەو كەسە نەبێت كە پێشتر توشی كۆرۆنا بووە و سەردانی گوندەكەی كردووە.
د. هەوار عەبدوڵڵا، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی بلێ بە ماڵپەڕی زاری كرمانجی راگەیاند:" تا ئێستا تەنیا گوندی هۆستان لە سنووری قەزای مێرگەسۆر كەرەنتین كراوە، ئەوەش لەبەر ئەوە بووە كە هاووڵاتیەكی دانیشتووی هەولێر كە توشی كۆرۆنا بووە سەردانی گوندەكەی كردووە.
بەرێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی بلێ دەشڵێ:" كەسەكە بەركەوتەی هەبووە لەگەڵ كەسانی دیكە، بۆیە ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتیانی گوندەكە پشكنینیان بۆ كراوە، رۆژانەش پشكنین بۆ خەڵكی گوندەكە دەكرێن، بەپێی ئەو ئەنجامانەی تا ئێستا بەدەركەوتوونە هیچ كەسێكی دیكە توشی كۆرۆنا نەبووە".

 

زۆرترین بینراو