بەرشەلۆنە تۆدیبۆی دەوێتەوە

بەرشەلۆنە تۆدیبۆی دەوێتەوە

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: دوای ئەوەی وەرزی داهاتوو بەرشەلۆنە یاریزانی لاوی فەڕەنسی تۆدیبۆی بە شێوەی خواستن پێشكەشی شاڵكە كرد، ئەو یاریزانە ئاستێكی بەرزی لەگەڵ یانە ئەڵمانیەكە پێشكەش كرد, بۆیە شاڵكە دەیەوێ ماوەی خواستنەكەی زیاد بكات.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپەرتیڤۆی نزیك لە بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوە كردووە، بەرشەلۆنە شاڵكەی ئاگادار كردۆتەوە تەنیا یەك بژاردەی هەیە لەسەر تۆدیبۆ دووەمی نیە، بەرشە بە شاڵكەی گووتووە بە هیچ شێوەیەك گوێ لە گرێبەستێك ناگرێت لە 25 ملیۆن یۆرۆ كەمتر بێت، پێی گووتووە یان تۆدیبۆ بە گرێبەستێكی سەرووی 25 ملیۆن یۆڕۆ یان هیچ، بە هیچ شێوەیەك گوێ لە گفتووگۆی دووبارە خواستنی یاریزانەكە ناگرین.
تۆدیبۆی تەمەن 20 ساڵی فەڕەنسی لە ساڵی 2019 لە یانەی تۆڵۆزی فەڕەنسیەوە گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە واژوو كرد، بەڵام بەهۆی بونی ئۆمتیتی و پیكێ و لێنگلێت دەرفەتی یاری كردنی كەم بوو لە تیپی یەكەم، تەنیا چوار یاریی ئەنجامدا بە شێوەی خواستن رووی لە شاڵكە كرد.

زۆرترین بینراو