بەرهەمهێنانی خوێ لە بیرە سرووشتییەكەی پیران بەردەوامە

بەرهەمهێنانی خوێ لە بیرە سرووشتییەكەی پیران بەردەوامە

 

رەمەزان هەرنی: لە رۆژهەڵاتی ناحیەی پیران ل سنووری قەزای مێرگەسۆر لە دەڤەری بارزان بیرە خوێیەكی سرووشتی هەیە كە بەپێی قسەی خەڵكی ئەو ناوچەیە مێژووەكەی دەگەرێتەوە بۆ چەندین سەدە پێش ئێستا.

جەمال تۆفیق، دانیشتووی ناحیەی پیرانە لە دەڤەری بارزان بە زاری كرمانجی گوت:" بیرە خوێی سرووشتی ناحیەی پیران مێژوویەكی یەكجار كۆنی هەیە دەگەرێتەوە بۆ چەندین سەدە پێش ئێستا كە دەگەرێتەوە بۆ پێش 1600 ساڵ تا ئێستا لەم بیرە خوێ بەرهەم دەهێنن.

ناوبراو ئەوەشی گوت:" ئەم بیرە خوێیە دەكەوێتە رۆژهەڵاتی ناحیەی پیران لە دەڤەری بارزان تەنیا لە وەرزی هاویندا خوێ لێ بەرهەم دەهێنن، بەڕێژەیەك كە لە ئێستادا تەنیا بەشی دانیشتووانی شارەدێیەكە دەكات، هەر ماڵێك دوو رۆژ نۆرە دەگرێت بۆ وەرگرتنی خوێ هەندیك جار یەك رۆژ بیرەكە بەجێدەهڵین بۆ ئەوەی ئاوەكە زیاد بێتەوە، رۆژی دووەم ئاوەكە لەڕێی كۆلاندن بەشێوەی كۆن دەكرێتە خوێ.

تۆفیق، ئەوەشی خستەڕوو:" مێژووی سەر هەڵدانی ئەم كانیاوە دەگەرێتەوە بۆ پێش 1600 ساڵ و تاكو ئێستا بەهەمان شێوەی كۆن كاری لەسەر دەكرێت پشكنین بۆ خوێیەكە كراوە بەدەر لەوەی بۆ خواردن بەكاردێت، بۆ چارەسەری شكاندنی ئازاری ددانیش بەكاردێنن".

زۆرترین بینراو