بەرپرسی بنكەی گەشتوگوزاری رواندز هاتنی گەشتیاران بۆ سنورەكەمان كەمی كردووە

بەرپرسی بنكەی گەشتوگوزاری رواندز هاتنی گەشتیاران بۆ سنورەكەمان كەمی كردووە

ئومێد خەلیل-رواندز:
بە گوتەی بەرپرسی بنكەی گەشتوگوزاری رواندز، شوێنە گەشتیاریەكانی سنورەكە بەپێی رێنمایی تەندروستی كراونەتەوە رۆژانە هاووڵاتیان و گەشتیارانی ناوخۆیی روویان تێدەكەن.
چیایی محەمەد، بەرپرسی بنكەی گەشتوگوزاری رواندز، بە زاری كرمانجی راگەیاند " چەند رۆژێكە شوێنە گەشتیارییەكانی سنورەكەمان، بەرووی گەشتیاران و هاووڵاتیان كراوەنەتەوەو واتە تەنها گەشتیارانی ناوخۆیی دەتوانن روو لەو شوێنانە بكەن و لە ئێستادا بە هۆی رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێگە بە گەشتیارانی شارو شارۆچكەو ناوچەكانی باشوری عێراق نادرێت".
ئەوەشی ئاشكرا كرد " لە رۆژانی زیاتر لە 2 هەزار گەشتیارو هاووڵاتی روو لە سەیرانگەكانی سنورەكەمان كرد، بەڵام دوای ئەوە رێژەی هاتنی گەشتیاران كەمی كردووە.

زۆرترین بینراو