بەرپرسی نووسینگەی سۆرانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لەبارەی دەستگیركردنی رۆژنامەنووسێك لەلایەن ئاسایشەوە زانیاری دەدات

بەرپرسی نووسینگەی سۆرانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لەبارەی دەستگیركردنی رۆژنامەنووسێك لەلایەن ئاسایشەوە زانیاری دەدات

زاری كرمانجی-سۆران: لەبارەی دەستگیر كردنی رۆژنامەنووس ئامانج وەرتی، بەرپرسی نووسینگەی سۆرانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان زانیاری دەخاتە روو، دەشڵێت " ئاسایش بەڵێنیداوە كە هیچ جۆرە بێ رێزییەكی لە ئاست ناكڕێت و دوای ڵێكۆڵینەوەكان ئازاد دەكڕێت.
ئیسماعیل ئیبڕاهیم، بەرپرسی نووسینگەی سۆرانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، رایگەیاند: "دوای ئەوەی دوێنێ‌ سێشەممە هەواڵی دەستگیركردنی رۆژنامەنووس ئامانج وەرتی مان پێگەیشت، لە ساتی دەستگیر كردنی وەك نووسینگەی سۆرانی سەندیكا لەسەر خەت بووینە، هاوكات ئامانج چۆتە دەشتی هێرت و وێنەی گرتووە، هەمووشمان دەزانین ئەو ناوچەیە لە دۆخێكی ئەمنی و سەربازی تایبەتدایە، بەپێی زانیارییەكانمان كە لە بەدوواداچوونەكانمان دەستمان كەوت، كاكە ئامانج هیچ بەڵگەیەكی رۆژنامەوانی پێ نەبووە، كە برادەرانی ئاسایش پرسیاریان ڵێكردووە یەكەمجار ووتوویەتی لە كەی ئێن ئێن كار دەكەم لە كاتێكدا ئەم كەنالە چەند مانگە داخراوە؟ !!! دوواتر ووتوویەتی كارمەندی نوسینگەی پەرلەمانم، كارمەندی نووسینگەی پەرلەمان بۆ دەچێتە شوێنی ئەمنی و سەربازی و وێنە دەگڕێ؟
دوواتر دەڵێت لە ماڵپەری سبەی كاردەكەم بەڵام هیچ ناسنامە یا بەڵگەنامەی پێ نەبووە!!!
ئەمەش گومانی لای ئاسایش دروستكردوە و مافی خۆشیانە لێپرسینەوە بكەن، بێ گومان دونیا بینینی ئێمە وەك راگەیاندنكار بۆ ئەم بابەتە جیاوازە لەگەڵ دامەزراەیەكی ئەمنی و هەواڵگری.
دواجار كاك وریا لە ماڵپەری سبەی و كاك عەدنان عوسمان پەیوەندییان پێوە كردم و راستی رووداوەكەم كە لە زاری برادەرانی ئاسایش وەرمگرتبوو پێمدان، كاك وریا بە منی گووت راستە هیچ بەڵگەنامەیەكی ئێمەی لا نییە و هێشتا نەمانداوەتێ. كاك عەدنانیش دڵگرانی خۆی لە پێ نەبوونی بەڵگەنامە لای كاكە ئامانج و شێوەی قسەكانی بۆ ئاسایش دەربری.
هەروەها بە فەرمی داوام لە بەڕێوەبەری ئاسایش سۆران كرد كە پێویستە بە شێوەیەكی رێز ڵێگیراو ماملە لەگەڵ كاكە ئامانج بكەن، بەرێوەبەری ئاسایش بەڵێنیدا كە هیچ جۆرە بێ رێزییەكی لە ئاست ناكڕێت و دوای ڵێكۆڵینەوەكان بێگومان ئازاد دەكڕێت، ئێمەش هەر لەسەر خەت دەبین و بەوردی و لە نزیكەوە چاودێری ئەم بابەتە دەكەین.
ئەوەی پێویستە لێرەوە بیلێم ئەوەیە كە تكایە هەر راگەیاندنكارێكی بەڕێز دەچێتە ئەوشوێنانە بەبێ بەڵگەنامەی شوێن و دامەزراوەی كاری بۆ دەكات نەچێت، چونكە ئەو ناوچانە لە دۆخێكی ئاڵۆزدان.

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو