بەرپرسێكی پێشووی بەرشەلۆنە نهێنییەك سەبارەت كریستیانۆ ئاشكراكرد

بەرپرسێكی پێشووی بەرشەلۆنە نهێنییەك سەبارەت كریستیانۆ ئاشكراكرد

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: بەرپرسێكی گەورەی بەرشەلۆنە لە لێدوانێكدا هەڵەیەكی گەورەی یانەكەی سەبارەت بە گرێبەستكردن لەگەڵ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشكرا كردو ڕایگەیاند كە هەڵبژاردن لە نێوان رۆنالدۆ و یاریزانێكی دیكە، رۆنالدۆیان هەڵنەبژاردوە.
لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی كەتەلۆنی لەسەر زاری رۆبێرت فیرناندێز، بەڕێوەبەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە ئاماژەی كردوە، یانەی بەرشەلۆنە لەسەرەتای دەركەوتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ سپۆرتینگ لیشبۆنە چانسی ئەوەیان لەبەردەست بوو بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ رۆناڵدۆ بكەن، ئەو كاتە من لەگەڵ ڤالەنسیا كارم دەكرد، خۆم سەیری یارییەكی سپۆرتینگ لیشبۆنەم كرد ئەوكات كریستیانۆو كواریزما یارییان دەكرد، لە هەمان كاتدا بینیم چەند كەسێك تایبەت بە یانەی بەرشەلۆنە هاتبوون و قسەیان لەگەڵ (خۆرخی مێندێز)ی بریكاری یاریزانان دەكرد، ئەوان هاتبوون بژاردن بكەن لە نێوان رۆناڵدۆ و كواریزما دوای یارییەكە بڕیاری خۆیان دابوو، ئەوان كواریزمایان هەڵبژاردو كریستیانۆیان نەویست، وێرای ئەوەی كریس لەو یارییە ئاستێكی یەكجار نایابی پێشكەش كرد.
لە درێژەی هەواڵەكەدا هاتووە كە بەرشەلۆنە ئەو چانسەی لەدەستدا لەبەر ئەوەی مانچێستەر یۆنایتد لە 2003 رۆنالدۆیان كڕی و كواریزماش دوای یەك وەرز لەگەڵ بەرشەلۆنە مایەوەو دواتر رووی لە یانەی پۆرتۆی پورتوگالی كرد.

زۆرترین بینراو