بەرێوەبەری پەروەردەی رواندز پلان و بەرنامەی ساڵی نوێی خوێندن دەخاتەڕوو

بەرێوەبەری پەروەردەی رواندز پلان و بەرنامەی ساڵی نوێی خوێندن دەخاتەڕوو

 

مامۆستا چنور مەزهەر محەمەد بەرێوەبەری پەروەردەی رواندز لە دیمانەێكی تایبەتی هەفتەنامەی زاری كرمانجیدا قسە لەسەر پلان و بەرنامەێكی گشتگیر دەكات بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە سنوری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز، بەپێی ئەو پلانە چەند باخچەیەك و قوتابخانەیەك بۆخزمەتی پرۆسەی خوێندن دەكرێنەوە، بەرێوەبەری پەروەردەی رواندز ئەوەش بۆ زاری كرمانجی دەخاتەروو كە پێویستیان بەدرووستكردنی سی باڵەخانەی تازەهەیە، چونكە زۆربەی زۆری قوتابخانەكان نەخشەكەیان وەك پێوست گرنگیان پێنەدراوە، باڵەخانەی قوتابخانەكان پڕیەتی لە كەم و كوڕی.

دیمانە: محەمەد مەحموود

پلانی پەروەردەی رواندز بۆساڵی نوێی خوێندن چۆن دەبێت؟

سەرەتا سوپاس بۆ هەفتەنامەی زاری ركمانجی  بۆ ئەو بەسەركردنەوەتان هیوای سەركەوتنتان بۆدەخوازم ، دەربارەی پلانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز  بۆ ساڵی نوێی خوێندن پلانێكی گشتگیرماندانەوە لەزۆر روەوە ، پلانەكەشمان بۆساڵی نوێی خوێندنی (2019-2020)  بەو شێوەیە دەبێت.

سەرەتا كردنەوەی چەند قوتابخانەێكی بنەڕەتی كچان لە سەنتەری شاری رواندز، هەروەها كردنەوەی چەند باخچەێكی منداڵان لە وانەش باخچەیەك لە ناو سەنتەری ناحیەی وەرتێ ، كردنەوەی باخچەیەك لە گوندی ئاكۆیان ، كردنەوەی باخچەێكیش لە گوندی بەرزێوە، هەر لە پلانی ساڵی نوێی خوێندنی پەروەردەی رواندز كار بۆ ئەوە دەكەین نەمانی قوتابخانەی دوو دەوامی لە سەر خۆی بۆ یەك دەوامی، هەروەها دانانی بەڕێوەبەر بەجیا بۆ هەردەوامێك ئەمەش بۆ ئەوەیە جەنجاڵی و قەرەباڵغی لە قوتابخانەكان نەمێنێت و كەم ببێتەوە ، ئەمەش لە پێناو بەرزكردنەوەی ئاستی زانستی قوتابخانەكانە،ئەگەر بۆئەمە نموونەیەك باس بكەین قوتابخانەی بێجان لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕواندز،بەهۆی زۆری ڕێژەی قوتابییان و بچووكی بینا دەكرێتە دوو دەوام، بەڵام هەردەوامێك بەڕێوەبەری سەربەخۆی دەبێت، جگە لەوەش هەر لە پلانی پەروەردەی رواندز بۆساڵی نوێی خوێندن كار بۆئەوەدەكەین ، جیاكردنەوەی كوڕان و كچان لە زۆربەی قوتابخانەكانی سەنتەری شار، بۆ نموونەقوتابخانەی شیا، هەروەها گۆڕانكاریی لە هەندێك بەڕێوەبەر و یاریدەدەران.

گۆڕانكاریی لە مامۆستایانی وانە بێژدەكەین ئەوانەی ڕێژەی دەرچوونیان وەكو پێوست نەبوو.لە گەڵ كردنەوەی قوتابخانەی ئامادەیی و وێژەیی بەجیا لە سەنتەری شار، جیا لەوەش ئێمە پێداچوونەوە بەمیلاكاتی قوتابخانەكان دەكەین،دەشمانەوێت لەساڵی نوێی خوێندن  كردنەوەی بازنەی دووەم دەست پێبكەین لە قوتابخانەی میراجیانی بنەڕەتی تێكەڵاو، خاڵێكی تری پلانەكەمان ئەوەدەبێت ، كردنەوەی پۆلی (حەوتەمی بنەڕەتی) لە هەردوو قوتابخانەی هەوارەكۆنی بنەڕەتی تێكەڵاو و شادی وەرتێ ی بنەڕەتی تێكەڵاو، لە گەڵ جیاكردنەوەی قوتابخانەی دواناوەندی گەردەگەردی وێژەیی كوڕان و كردنی بۆ دوو قوتابخانەی بنەڕەتی و ئامادەیی.

تەرخانكردنی مامۆستاێك یان فەرمانبەرێك بۆ كاركردن لەسەر بە ئۆنلاین كردنی سیستەمی قوتابخانەكان كە پەروەردەی رواندز زۆرێك لە قوتابخانەكانی خۆی كردۆتە سیستەمی ئەنلاین .لەگەڵ گواستەوەی قوتابیانی پۆلی (7-9) ی بنەڕەتی بۆ قوتابخانەی تر و لێكدانی لە  گەڵ قوتابخانەی بنەڕەتی بوونی بە(1-9)ی بنەڕەتی.

پێویستیتان بەچەند قوتابخانەی تازە هەیە گەر بۆتان دروستبكرێت ؟

وەك بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز  بەلایەنی كەم سی قوتابخانەمان پێویستە، چونكە زۆربەی زۆری قوتابخانەكان نەخشەكەیان وەك پێوست گرنگیان پێنەدراوە، باڵەخانەی قوتابخانەكان پڕیەتی لە كەم و كوڕی بە نموونە، زۆر لە قوتابخانەكان گۆڕەپانیان لە گەڵ (W.C) لە هۆڵەكانی خوێندن نزیكە، ئەمەش گرفت لەبەردەم پرۆسەی خوێندن لەم قوتابخانەیە دروست دەكات.

چەند قوتابخانە پێویستیان بەنۆژەنكردنەوە هەیە؟

سەبارەت بەكاری نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان سێ بەشی قوتابخانەكانی ئێمە پێویستیان بەنۆژەنكردنەوە هەیە.

هۆكارچیە تاكو ئێستا  قوتابخانەی ئەهلی لەسنووری پەروەردەكەتان  بوونی نییە ؟

هۆكاری سەرەكی نەبوونی قوتابخانەی ئەهلی لەسنوری بەرێوەبەرایەتی پەرورەدەی رواندز ئەوەییە،خەڵكێكی زۆرهەیە باوڕیان بە قوتابخانەی ئەهلی نییە، بەڵام لەهەمان كاتیشدا ، خەڵكێكیش هەیە، باوڕیان بە قوتابخانەی ئەهلی هەیە، بەڵام بە ڕێژەیەكی كەم، بەمەش كەمینە زۆرینەی دەبا.

هەبوونی قوتابخانەی ئەهلی بەپێویست دەزانی؟

ئەگەر بەپێی ڕێنماییەكان بێ من بەپێویستی دەزانم، بەڵام ئەوەی منی سارد كردۆتەوە بەرامبەر بە قوتابخانە ئەهلییەكان ئەوەییە زۆرینەی ڕێنماییەكان جێبەجێ ناكەن لەبەر ئەوەی بەپێوستی نازانم، جگە لە مەش هەندێك گەندەڵیی و ناشفافیی هەییە، هەر لەبەر ئەوەش هەبوونی قوتابخانەی ئەهلی بەپێویست نازانم.

 لە گەڵ دەست بە كاربوونت زۆرێك لەبەرێوەبەرەكانت گۆڕی هەستدەكەی ئەم گۆڕانكاریانە لەبەرژەوەندی پڕۆسەی خوێندن بووبن؟

بەڵێ بەهۆی ئەم گۆڕانكاریانەوە واهەستدەكەم پرۆسەی خوێندن لە سنوری پەرورەدەی رواندزسەركەوتنی گەورەشی بەدەست هێناوە، بەنموونە: بەرز بوونەوەی ئاستی زانستی قوتابخانەكان پێمان دەڵێت كە ئەم گۆڕانكاریانە لەبەرژەوەندی پرۆسەی خوێندن بووبن.

بەڕێوەبەرڕۆڵ دەبینێت بۆباشتركردنی كارەكانی قوتابخانە ؟

ئەگەر بێت و باسی رۆڵی بەرێوەبەری قوتابخانە بكەین ، بێگومان بەڕێوەبەر ڕۆڵێكی  سەرەكی دەبێت، چونكە بەڕێوەبەر سەرۆكە لە بەرەو پێشچوونی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن لە قوتابخانەكەی.

هۆكارچییە كە دەبێت قوتابی پۆلی دوازدە گەر دەرەكی بێت بچێتە هەولێر؟

هۆكار ئەوەییە، هەولێر پارێزگاییە، دەبێت قوتابییانی دەرەكی لەسەنتەری پارێزگا وەڵام بدەنەوە، ئەگەر وادەبنێین سۆران پارێزگا بواییە، ئەوا قوتابییان لە سۆران تاقیكردنەوەی دەرەكیان دەكرد.

هەوڵتان نەداوە بۆقوتابییانی دەرەكی پۆلی دوازدە تاقیكردنەوەكان بێنەوە ئەم سنورە  ؟

بەڵێ هەوڵمان داوە، بەدواداچوونمان كردووە، بەڵام لەسەرووی ئێمە بڕیار دەدرێت.

چەند قوتابی دەرەكی پۆلی دوازدەتان هەبوو بۆ ئەمساڵ؟

دەربارەی قوتابییانی پۆلی دوازدە ئەوانەی كە بەشێوەی دەرەكی تاقیكردنەوەكان ئەنجامدەدەن لەسنوری بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رواندز نزیكەی 113 بوون ، لە بەشی  زانستی43 قوتابی، لەبەشی  وێژەیش 70 قوتابیمان هەبوو .

گەرئامارێكتان هەبێت چەند قوتابی بەهۆكاری جیاجیا وازی لەخوێندن هێناوە و زیاتریش قوتابی چ قۆناغێك بوونە ؟

ژمارەیەك قوتابی لە قۆناغە جیاوازەكانی خوێندن بۆساڵی خوێندنی ( 2018- 2019 ) وازیان لەخوێندن هێناوە،لە وانەش 21 قوتابی قۆناغی ئامادەیی،12قوتابی قۆناغی دواناوەندی،    32قوتابی قۆناغی بنەڕەتی، كە بەمەش زۆرترین ڕێژە لە قۆناغی بنەڕەتی بووە ، كەوابێت بەگشتی 65 قوتابی لەماوەی ساڵێكدا وازیان لەخوێندن هێناوە.

چ هۆكارێك زیاتر دەوردەبینێت تاكو قوتابی واز لەخوێندن بهێنێت ؟

بۆبابەتی وازهێنانی قوتابییان لەخوێندن هۆكار زۆرن، لەوانە دەكرێت ئاماژەبەچەند هۆكارێك بكەین كە زۆر سەرەكین ، هۆكاری كۆمەڵاییەتی واتە خێزان و ئابوری ، هەروەها نەبوونی قوتابخانە دواناوەندی و ئاماددەییەكان لە گوندە دوورە دەستەكان، هۆكارێكی تریش  نەبوونی مامۆستا بەتایبەتی لەم ساڵانە دوایی كەمامۆستای دانەمەزراوە كاریگەری زۆری هەبووە، بەنموونە گوندی سەران، دەتوانین بكەینە دواناوەندی، بەڵام نەبوونی مامۆستا هۆكارە،ئەمە وات لێدەكات كە نەتوانیت لە گوندێكی كەمێك دوور قوتابخانەی ناوەندی و دواناوەندی بكەیتەوە، بەمەش بەربەستت بۆدروست دەبێت لە كردنەوەی قوتابخانەبۆیە نەبوونی قوتابخانەی دواناوەندی و ئامادەییەكان،  وایكردووە، قوتابی دوورە دەستەكان، واز لەخوێندن بهێنن.

ئەنجامی قوتابییانتان چۆن بوو بۆهەردوو قۆناغی نۆیەم و دوازدەم ؟

دەربارەی ئاستی زانستی و رێژەی دەرچوونی هەردوو قۆناغ بۆئەمساڵی خوێندن زۆرباش بوو، بەنموونە بەشی وێژەیی ساڵی پار لە %15  بوو، بەڵام ئەمساڵ دوو بەرامبەر بەرز بۆتەوە، واتە  بۆتە لە %30، هەروەها لە بەشی زانستی ساڵی پار رێەی دەرچوون %21  بوو، لە بەرامبەردا

ئەمساڵ بۆتە لە % 34،14 ، هەروەها لە قۆناغی بنەڕەتیش زۆرترین نمرە لە سەرووی 95 بەرەو سەرەوە لەم ساڵدا هاتووە.

بەراورد بەساڵانی ڕابردوو ئاستی زانستی لەسنووری پەروەردەی رواندز چۆن بوو؟

ئاستی زانستیمان ئەمساڵ لە چاو ساڵانی ڕابردوو زۆر باش بوو، بەنموونە: ئەمساڵ لە (٤٤) قوتابخانەی پارێزگای هەولێر، سێ قوتابخانەمان لە یەكەمەكانی هەرێمن وەكو:

دواناوەندی سەنگی تێكەڵاو، قوتابخانەی ئاریای بنەڕەتی تێكەڵاو، قوتابخانەی كەڵێتەی بنەڕەتی تێكەڵاو. 

وەك بەڕێوەبەری پەروردە لەو ئاستەتان ڕازین؟

بەڵێ من  زۆریش ڕازیم، هەست دەكەم سەركەوتنی گەورەمان بەدەست هێناوە.

ئاستی خوێندن چۆن دەبینی لەسنوری پەروەردەكەتان ؟

ئاستی خوێندن لەسنوری پەروەردەی رواندز بەرەو باشی دەڕوا ، پێشتر لە بەر ئەو بارودۆخە ناهەموارە و قەیرانی دارایی، ئاستی خوێندن  وەكو پێویست نەبوو، بەڵام ئێستا هەست دەكەین بەرە و باشی دەڕوات.

تا چەند پەوەردەی ڕواندز پابەندە لە پێدانی كرێی وانە بێژی لە كات و ساتی خۆی ؟

من وەك بەرێوەبەری پەروەردەی رواندز ، هەموو هەوڵو توانایەكی خۆم دەخەمەگەڕ  كەمانگانە كرێی وانە بێژی بۆ مامۆستایانی وانە بێژ دابین بكەم، هەوڵی زۆرباشمانداوەبۆوانەبێژان بۆ دابینكردنی كرێی مانگانەی وانە بێژی لەكات و ساتی خۆی و بەبێ دواكەوتن.

لە ئەدای كاری وەزیری پەروەردە ڕازیبوون لە كابینەی هەشتەم ؟

بەڵێ بەبێ دوو دڵی لە ئەدای كارەكانی وەزیری پەروەردە ڕازی بووم، منیش وەكو ئافرەتێك دەست خۆشی لێدەكەم، بەڕێزی زۆر باوەڕی بەتوانایی ئافرەت هەیە و سەلماندیشی،لە گۆڕانكاریكردن چەندین ئافرەتی كردە بەڕێوەبەری پەروەردە، بەكردەوە سەلماندی ئافرەت، توانای بەڕێوەبردنی هەیە.

 

”بەهۆی گۆڕانكاریەكان پرۆسەی خوێندن لە رواندز سەركەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە“

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو