بەرێوەبەری پەروەردەی سۆران : بۆساڵی نوێی خوێندن پلانێكی تۆكمەمان داناوە

بەرێوەبەری پەروەردەی سۆران : بۆساڵی نوێی خوێندن پلانێكی تۆكمەمان داناوە

بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سۆران سنوری كاركردنی بەرفراوانە بەو پێیەی هەریەكە لە ناحیەكانی دیاناو سیدەكان و خەلیفان بەسەرجەم گوندو ئاوایەكانیەوە جگە لەسەنتەری شاری سۆران سەربەم بەرێوەبەرایەتیەن ، بۆقسەكردن لەسەر كارو بەرنامە و پلانەكانی پەروەردەی سۆران بۆساڵی نوێی و كێشەو گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی خوێندن لەدیمانەێكی تایبەتی هەفتەنامەی زاری كرمانجیدا عەزیز سەعید مەلا بەرێوەبەری پەروەردەی سۆران، وەڵامی پرسیارەكانی زاری كرمانجی دەداتەوە و رایدەگێنێت" لەسنوری پەروەردەی سۆران زۆربەی قوتابخانەكان و باخچەكانی منداڵان پێویستیان بەنۆژەنكردنەوەهەیە.
دیمانە: محەممەد مەحموود – سۆران
پلانی پەروەردەی سۆران بۆساڵی نوێی خوێندن چۆن دەبێت؟
ئێمە وەكو پەروەردە بەهاوكاری لەگەڵ یەكەی سەرپەرشتی ئامادەیی و بنەڕەتی پلانێكی تۆكمە دادەنێین ، ئەویش بەدانانی چەند لێژنەیەك لەوانە لێژنەی گواستنەوە، لێژنەی داخستنی قوتابخانەو كردنەوە قوتابخانەكان لەگەڵ لێژنەی كردنەوەی قوتابخانەی نوێ‌ و لێژنەی دابەشكردنی مامۆستایان لەقوتابخانەكان لەرووی كەم و زیادی مامۆستایان ، هەروەها لێژنەی مامۆستایانی وانەبێژیش لەو پلانە بەشداربۆئەوەی بیتواین بەهەمووان لە خزمەتی پرۆسەی پەروەردەو فێركردندا بین .
پێویستیتان بەچەند قوتابخانەی تازە هەیە گەر بۆتان دروستبكرێت ؟
بەهۆی درووست بوونی شەری داعش لەساڵی 2014 لەگەڵ درووست بوونی قەیرانی دارایی لەهەرێمی كوردستان كاری دروستكردنی قوتابخانەكان راوەستا نەتوانرا وەك پێویست باڵەخانەی تازە درووست بكرێن ، ئێمەش وەك پەروەردەی سۆران بەدەر نەبووین لەوبارودۆخە، بێگومان بەهۆی بەرفراوان بوونی شاری سۆران و دروستبوونی گەڕەكی تازەو نوێ‌ لەچەند شوێنێك پێویستیمان بەدرووستكردنی قوتابخانەی نوێ‌ هەیە بەتایبەتی لەناو سەنتەری شاری سۆران، قوتابخانە هەیە لەكابینە دایەو بیناییەی تایبەت بەخۆی نییە ، هەروەها لە ناحیەكانی خەلیفان و سیدەكان و دەورووبەریش پێویستیمان بە درووستكردنی قوتابخانەی تازە هەیە ، بەو پێیەی سنووری پەروەردەی سۆران بەرفراوانە.
چەند قوتابخانە پێویستیان بەنۆژەنكردنەوە هەیە؟
وەك پەروەردەی سۆران زۆربەی قوتابخانەكان و باخچەكانی منداڵان پێویستیان بەنۆژەنكردنەوەهەیە ، بەڵام ماوەی پێنج ساڵە بەهۆی قەیرانی دارایی كاری نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان وەستا و نەتوانراوە كاری نۆژەنكردنەوە بۆقوتابخانەكان بكرێت وەك پێویست.
قوتابخانەی گوڵی زەرد پێویستی بەنۆژەنكردنەوەهەیە بۆتائێستا هەروەك خۆی ماوەتەوە لەگەڵ ئەوەی یەكێكە لەقوتابخانە ئاستبەرزەكان؟
بێگومان قوتابخانەی گولی زەرد یەكێكە لەقوتابخانە باشەكان ، ئەمەیان زۆر ڕاستە ، لەپێش دەسپێكردنی شەری داعش بڕیاری درووستكردنی قوتابخانەێكی 18 پۆلی لەو شوێنە دەرچووبوو، بەڵام بەهۆی درووست بوونی قەیرانی داراریی كارەكانی درووستكردنی قوتابخانەێكی 18 پۆلی وەستاوە.
چەند قوتابخانە و باخچەی ئەهلی لەسنووری سۆران هەنە؟
سەبارەت بەهەبوونی قوتابخانەو باخچەی ئەهلی لەسنووری پەروەردەی سۆران یازدە قوتابخانەی ئەهلی بوونی هەیە لەگەڵ یازدە باخچەی منداڵانیش ، ژمارەی ئەو قوتابیانەش لەو قوتابخانەو باخچە ئەهلیانە دەخوێنن نزیكەی 2000 دووهەزار قوتابی دەبن.
بۆتائێستاش دەبێت لەهەولێر لێژنەی قوتابخانە ئەهلیەكان بێت و ئێوە ناتوانن چاودێریان بكەن ؟
ئەوە كاری وەزارەتە ئەوان پلانیان بەم شێوەیە داناوە .
هەوڵتان نەداوە بۆقوتابییانی دەرەكی پۆلی دوازدە تاقیكردنەوەكان بێنەوەسۆران؟
بەدڵنیاییەوە هەوڵی زۆردراوە ، بەڵام ئەگەر بێت و تاقیكرنەوەكان بێنەوە سۆران ئەوە دەبێت بۆهەر 34 قەزاكەی تری كوردستانیش هەمان بڕیار جێ‌ بەجێ‌ بكرێت، بۆیە دەبێت تاقیكرنەوە دەرەكیەكان هەر لە سەنتەری پارێزگاكان بێت.
ئەمساڵ چەند قوتابی دەرەكی پۆلی دوازدەتان هەبوو؟
وەك پەروەردەی سۆران زیاتر لە 600 قوتابی دەرەكیمان هەبوو .
ئەنجامی قوتابییانتان چۆن بوو بۆهەردوو قۆناغی نۆیەم و دوازدەم ؟
ئەنجامەكانمان زۆرباش بوون بەتایبەتی لە پۆلی دوازدە ، یەكەمی سەرئاستی هەرێمان هەبوو ، لە گەڵ ئەوەش چەندین قوتابییمان لە كۆلێژە بەرزەكان وەردەگیرێن ، بەتایبەتی لە كۆلێژی پزیشكی و ئەندازیاری.
وەك بەڕێوەبەری پەروردە لەو ئاستەتان ڕازین؟
بۆئەمەیان دەبێت خەڵكی ئەم ناوچەیە ئەو بڕیارە بدەن ، وەك دیاریشە پڕۆسەی خوێندن و پەروەردە بەردەوام لە گۆڕان دایە، بۆیە دەبێت لە گەڵ گۆرانكاریەكاندا بڕۆیت و دانەبڕێت و كاری باش ئەنجام بدەیت.
ئاستی خوێندن چۆن دەبینی لەسنوری پەروەردەكەتان ؟
ئاستی خوێندن لە دەڤەری سۆران ساڵ بەساڵ لە بەرەو پێش چوونە، ئەگەر باس لە وەبكەین ساڵانی پێشوو لەم سۆرانە یەك دەرچووی كۆلیژی ئەندازیاری و پزیشكی نەبوو ، كەچی ئێستا خۆش بەختانە ساڵ بە ساڵ ئ ئاستی خوێندن بەرەو پێش دەچێت ، ساڵانە چەندین قوتابی لە كۆلیژەكانی ئەندازیاری و پزیشكی بەشەكانی تر وەردەگیرێن لە زانكۆ ، لە گەڵ بوونی كۆلێژی ئیشق و كردنەوەی كۆمەڵگەی سابیس و پەیمانگەی كۆمپیوتەرو چەندین قوتابخانەی نوێ‌ ئەمانە وایانكردوە ئاستی خوێندن و پەروەردە لە سۆران بەرەو پێش بچێت.
لەئەدای كاری وەزیری پەروەردە ڕازیبوون لەكابینەی هەشتەم ؟
دەربارەی ئەدای وەزیری پەروەردە وەك دیارە و دەزانین پەروەردە كەم و كورتی زۆرە ، بەتایبەتی لەو قەیرانە داراییەی كە بەرۆكی هەرێمی كوردستانی گرتبوو ئەو چارەگە مووچەییەی مامۆستایان وەریان دەگرت و درووست نەكردنی قوتابخانەی نوێ‌ و نۆژەنەكردنەوەی قوتابخانەكان، كەچی وەزیری پەروەردە توانی بەسەر ئەو هەموو كەم و كوریانە زاڵ بێت و كارەكا ن بەشێوەیەكی رێك ئەنجام بدات .

بیروڕا

زۆرترین بینراو