بەهۆی بوردوومانی فڕۆكەكانی توركیا هاووڵاتییەك شەهید بوو

بەهۆی بوردوومانی فڕۆكەكانی توركیا هاووڵاتییەك شەهید بوو

 


رەمەزان هەرنی – شێلادزێ‌ : ئێوارەی ئەمڕۆ 26-2-2020 ، فڕۆكەكانی توركیا گوندی سیدانی لە سنووری ناحیەی شێلادزێ‌ سەر بە قەزای ئامێدی بوردوومان كرد و لە ئەنجامدا هاووڵاتییەك شەهید بوو .
وارشین سەلمان، بەڕێوەبەری ناحیەی شێلادزێ‌ بە زاری كرمانجی راگەیاند" درەنگانی ئەمڕۆ هاووڵاتییەكی گوندی سیدان سەردانی گوندەكەی كردووە كە پێشتر چۆڵكراوە، بەڵام بە بیانووی هەبوونی بنكەو بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان ( پەكەكە) فڕۆكەكانی توركیا گوندەكەیان بوردوومان كردووە ئەو هاووڵاتییە شەهید بووە".

زۆرترین بینراو