بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە باڵەكایەتی سێ كەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە باڵەكایەتی سێ كەس گیانیان لەدەستدا

زاری كرمانجی_چۆمان: ئێوارەی ڕۆژی هەینی بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لە دەڤەری باڵەكایەتی سێ كەس گیانیان لەدەستدا و چوار كەسیش بریندار بوون.
بەشی ڕاگەیاندن و هۆشیاری لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ڕایگەیاند: بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ لەجۆری وەرگەڕان لە گوندی وێزەی سەر بە قەزای چۆمان، سێ كەس گیانیان لەدەستدا.
ڕاشیگەیاند: ئۆتۆمبێلەكە لە جۆری (تویوتا لاندگرۆز) لە پێچێك كۆنترۆڵی لەدەست داوە دواتر هەڵدێراوە و وەرگەراوەتە سەر لا تەنیشتی لای شوفێر بەداخەوە لەم رووداوە (۳) هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا پیاویك كە شوفێر بووە لەگەڵ (۲)ئافرەت (٤) هاووڵاتیش بریندارن سەرجەمیان خەڵكی باڵەكایەتین.

زۆرترین بینراو