بەپێی ڕێنماییەكان سەیرانگەكانی دەڤەری سۆران بە رووی گەشتیاراندا كرانەوە

بەپێی ڕێنماییەكان سەیرانگەكانی دەڤەری سۆران بە رووی گەشتیاراندا كرانەوە

زاری كرمانجی- سۆران: هاوین هەوارەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سۆران بە پێی ڕێنمایەكانی خۆپارێزی بە رووی گەشتیاراندا كرانەوە.
بارزان محەمەد، بەڕێوبەری گەشتوگوزاری سۆران، بەزاری كرمانجی راگەیاند:" بەپێی گرتنەبەری رێنماییەكانی تەندروستی سەیرانگەكان و شوێنە گەشتیارییەكانی دەڤەری سۆران، بەڕووی گەشتیاران و هاووڵاتیان كراونەتەوە و چاودێری تەواویان دەكرێت".
بەڕێوبەری گەشتوگوزاری سۆران، گووتیشی " لە ئێستادا تەنها گەشتیاران و هاووڵاتیانی ناوخۆیی دەتوانن سەردانی ئەم شوێنە گەشتیاریانە بكەن و گەشتیارانی شارەكانی دەوروبەر و گەشتیاری شارو شارۆچكەو ناوچەكانی عێراق رێگەیان پێنادرێت".

زۆرترین بینراو