بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران ئاگاداریەك بڵاودەكاتەوە

زاری كرمانجی-سۆران:
بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا و پاراستنی گیانی یٔەو هاوڵاتیانەی (نەخۆش و هاوەڵی نەخۆش) کە سەردانی بنكەو دەزگا تەندروستیەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران دەکەن، بۆیٔەوەی پارێزراوبن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا پێویستە (دەمامك) ببەستن لەکاتی سەردانیکردنیان بۆلای نەخۆش یا پزیشک، بۆیە دەبێت پابەندی ڕێنمایێەکانی تەندروستی بن.
بە پێی بڕیاری ڕێنمایێەکانی خۆپاراستن لە وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، ڕێگە بەهیچ هاوڵاتییەک و هیچ کەسێك نادرێت بچێتە ژوورەوە بەبێ دەمامك بۆ نێو دەزگاکانی تەندروستی.
۳۰ی یٔایاری ۲۰۲۰

زۆرترین بینراو