بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبایی سۆران رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبایی سۆران رونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

زاری كرمانجی-سۆران:
نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی ئەهلی هاووڵاتیانی قەزای سۆران، بۆ مانگی نیسان بە (38.25) دینار دیاریكرا، و مۆەلیدەكانیش بەتێكڕایی (218) كاتژمێر كاریان كردووە، واتە نرخی ئەمپێڕێك لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی تر جیاوازە.
بەهۆی بار زۆری هێلەكانی گواستنەوەی كارەبا لە سنوری قەزای سۆران، نەتواندراوە خشتەی كارەبای نیشتیمانی وەك ناو شاری هەولێر پەیڕەو بكرێت، بۆیە كاتژمێرەكانی كارپێكردنی مۆلیدەی ئەهلی زیاترە لە شوێنەكاتی تر، پاش تاوتوێ كردنی پرسەكە لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەولێر و كۆنترۆلی كارەبا و بەرێوەبەرایەتی دابەش كردنی كارەبای سۆران و قائیمقامیەتی قەزای سۆران، بەڵێنمان پێ دراوە لەم مانگەدا قەرەبووی ئەو برە كارەبای نیشتمانی بكرێتەوە، كە لە مانگی نیسان نەدراوە بە هاووڵاتیانی سۆران".

بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سۆران

زۆرترین بینراو