بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە

زاری كرمانجی-هەولێر: بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان، چەند رێنمایەك بۆ ئەو كەسانە بڵاودەكاتەوە كە ناویان لەتیروپشكی فەریزەی حەج بۆ ئەمساڵ 2020 دەرچووە.
بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی كوردستان، كە كۆپیێكی بۆ زاری كرمانجی نێردراوە ئەوە خراوەتەروو: "ئاگاداری ئەو كەسانە دەكەینەوە كە ناویان لە تیروپشكی فەریزەی حەج بۆ ئەمساڵ 2020 دەرچووە. ئەگەر رێكەوتی بەسەرچوونی پاسەپۆرتیان لە 31-1-2021 بەرەو خوارەوە بێت، دەبێت پاسەپۆرتەكانیان نوێ‌ بكەنەوە، هەوەها ئەم پاسەپۆرتانەی لەمانگی (2) ی شوبات بەرەو سەرەوەن دەتوانرێت بەرزبكرێنەوە بۆ سیستەمی ئەلكتڕۆنی بەمەبەستی وەرگرتنی ڤیزا".
لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژەش بەوەكراوە " تەمەنی ئەو ئافرەتانەی پێویستیان بە مەحروم نییە دەبێت بەرواری (30-4-1975) بەرەو خوارەوە بێت، واتە لە مانگی (5)ی ئایار بەرەو سەرەوە پێویستیان بە مەحروم دەبێت.

بابەتى پەیوەندیدار سیاسەت

زۆرترین بینراو