بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران " هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان

بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران " هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان

زاری كرمانجی-سۆران:
بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنە لە سنوورەكە دەڵێت " ئەگەر هاووڵاتییان پابەند نەبن لە كۆنتڕۆڵ دەردەچێت.
دكتۆر كاروان جەمال، بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، بەزاری كرمانجی گووت " بە سەدان كەس لە سۆران توششی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونەو 6 كەسیش بەم ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە، رۆژانەش دەیان كەس تۆمار دەكرێن كە هەڵگری ڤایرۆسەكەنە ئەوەش مەترسیدارە".
بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران، دەشڵێت " ئەركە هاووڵاتییان زیاتر خۆیان بپارێزن و لە شوێنە قەرەباڵغیەكان دووربكەونەوە، هەروەها كەستەكانی خۆپارێزی بەكاربهێنن، بۆ ئەوەی بتوانرێت رێگری لەو ڤایرۆسە بكرێت و
ئەگەرنا مەترسی زیاتر بڵاوبوونەوەی لێدەكرێت.

زۆرترین بینراو