بەیانی بەفر و باران دەبارێت

بەیانی بەفر و باران دەبارێت

زاری كرمانجی - بەیانی شەپۆلێكی بەفر و باران روو لە هەرێمی كوردستان دەكات، ئەمە لە كاتێكدایە خەڵكی هەرێمی كوردستان ترسیان لێنیشتووە لەوەی ئەمساڵ وشكەساڵی بێت.
فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی دیاركرد:" دووبارە هەست بە وەرزی زستان دەكەینەوە، بەیانی شەپۆلێكی بارانبارین روو لە هەرێمی كوردستان دەكات، لەناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت، بەوەش پلەكانی گەرما روو لە دابەزین دەبێت، ئەوەش وا دەكات ئەو ترس و دڵەڕاوكێی هەیە سەبارەت بە دواكەوتنی بارانبارین و ئەگەرەكانی وشكە ساڵ لەسەر ناوچەكە لاواز بێت".
بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان، دەشڵێ:" لە ١٥ رۆژی داهاتوودا سێ شەپۆلی بەفر و بارانبارین روو لە ناوچەكە دەكات، كاریگەری لەسەر زیادبوونی ئاو دروست دەكات و پلەكانی گەرما نزمتر دەبنەوە".

زۆرترین بینراو