بەیل ناچێتە نیوكاسڵ

بەیل ناچێتە نیوكاسڵ

زاری كرمانجی- ئاژانسییە هەواڵییە وەرزشییەكان: جارێكی دیكە گاریس بەیل هەوڵەكانی زێدان و بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید بۆ فرۆشتنی بە یانەیەكی دیكە پووچەڵ كردەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی “le10sport”ی فەڕەنسی گاریس بەیل پلانێكی تازەی زێدان و ریال مەدریدی بۆ فرۆشتنی بەیانەی نیوكاسڵی ئینگلیزی تێكداوە، بۆ ئەوەی لەدەست مووچە بەرزەكەی بەیل رزگاریان بێت و بڕێك پارە بچێتە خەزێنەی ریال مەدرید لەو ساتە سەختەدا، لەم بارەیەوە (جۆناسان باریێنت)ی بریكاری گاریس بەیل جارێكی دیكە بۆ میدیاكانی دووپات كردەوە كە بەیل نایەوێ لە ریال مەدرید بڕوات لەو یانەیە دڵخۆشەو هەواڵەكانی رۆیشتنی (گاریس بەیل)ی بۆ یانەی نیوكاسل رەتكردەوە.
جێی ئاماژە پێكردنە، بەهای بەیل بەهۆی دابەزینی ئاستی و پێكانە زۆرەكانی بە شێوەیەكی بەرچاو دابەزیوەو هەر ئەوەش شان بەشانی مووچە بەرزەكەی هۆكاری ئەوەیە كە ریال مەدرید بیەوێت بیفرۆشێت.

زۆرترین بینراو