بە باشی دەزانم ژمارەی بەشەوانەكان كەم بكرێنەوە

بە باشی دەزانم ژمارەی بەشەوانەكان كەم بكرێنەوە

مامۆستا بۆ ئەوە لە قوتابخانەیە و بۆتە فارمانبەری حكومەت بۆئەوەی ئەو ئەركەی پێی دەسپێردرێت لە گووتنەوەی وانەكان و كاروبارەكانی ناو قوتابخانە جێ‌ بەجێیان بكات ، یەكێك لەكارەسەرەكیەكانی مامۆستایان گووتنەوەی وانەیە بە قوتابییان ، بۆئەمەش هەفتانە هەر مامۆستایە و بە پێی پسپۆری خۆی چەند بەشە وانەیەك دەڵێتەوە لەو قوتابخانەی لێیەتی ، تائێستاش زۆرێك لە مامۆستایان 24 بەشەوانە دەڵێنەوە بەمەش زۆرجار مامۆستا لە وانە گووتنەوە بێتاقەت دەبێت و بێزاری لە لا درووست دەبێت ناتوانێت وەك پێویست مافی تەواوی وانەكان بدات بە قوتابییانی،بۆ ئەو مەبەستە بە پێویستمان زانی وەك لاپەرەی پەروەردەی هەفتەنامەی زاری كرمانجی بۆ چوونی مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و شارەزایان وەرگرین كە ئاخۆ ئەوان چەند بەشە وانە لە هەفتەدا بە پێویست دەزانن بۆ ئەوەی مامۆستا بیڵێتەوەو لە بەرامبەردا بێزاری بۆدرووست نەبێت لە وانەكان ، پرسی مان پێت باشە مامۆستا لە هەفتەیەكدا چەند بەشەوانەی هەبێت؟پێتوایە بەشە وانەی زۆر كار لە تواناو ئەدای مامۆستا بكات ؟ ئەگەر مامۆستاێك رۆژانە چوار تاپێنج بەشە وانە بڵێتەوە دەتوانێ مافی تەواو بدات بە وانەكان ؟ مامۆستایان و سەرپەرشتیاران بەم جۆرە وەڵامیان داینەوە.
راپۆرت: محەممەد مەحموود
پێم باشە بەشەوانەكان كەم بكرێنەوە و وانەی زۆری بەدوای یەك هەم مامۆستاو هەمیش قوتابییەكان بێزار دەكات لەسەرەتادا ئەمە بۆچوونی مامۆستا محەممەد حەسەنە كە خۆی سەرپەرشتیاری پسپۆری زمانی كوردیە و لەگەڵ ئەوەی بۆچەندین ساڵ كاری مامۆستایەتی و وانە گووتنەوەشی كردووە ئەو بۆزاری كرمانجی گووتی " لە پێش هەموو شتێكدا، بە باشی دەزانم ژمارەی بەشەوانەكان كەم بكرێنەوە، بۆ ئەوەی مامۆستا لە رۆژێكدا لە سێ وانە زیاتری نەبێت، چونكە بوونی بەشەوانەی زۆر بەسەر یەكتردا بێ نێوبڕ، كاریگەری نەرێنی هەم لە سەر توانای دیاریكراوی مامۆستا هەیە، هەمیش بێزاری لای قوتابی دروست ئەكات،چۆن مامۆستا پێویستی بە پشوو هەیە لە نێوان وانەكان، قوتابیانیش بەهەمان شێوە پێویستیان بە پشوویەكی ماوە درێژ هەیە لە نێوان وانەكان،ئەو سەرپەرشتیارە گووتیشی" پێم باشە هەر مامۆستایەك لە هەفتەیەكدا لە 18 بەشەوانە زیاتری نەبێت.
من پێم باشە مامۆستا لە 15 بەشەوانە زیاتری نەبێت لەهەفتەیەكدا ، ئەمە بۆچوونی ئاكار مزەفەر وەك مامۆستایەك كە وانە دەڵێتەوە و گووتی" من پێم باشە مامۆستا لە هەفتەیەك لە پازدە بەشەوانەی زیاتر نەبێت بۆ خۆ ئامادەكردن و بەرزكردنەوەی ئاستی قوتابییان و فێربونیان، بۆ دەروونی مامۆستاش واباشترە بێگومان ئەگەربەشەوانەی مامۆستا زۆربێت، ئەوە مامۆستا ناتوانێت مافی تەواوبدات بە وانەكان و دەبێتە هۆی بێزاربوونی لە قوتابخانەو وانەكانیش .
مامۆستا عەبدولرەحمان نەجیم سەرنجەكانی خۆی بەم جۆرە بۆزاری كرمانجی خستەڕوو" من لە گەڵ ئەوەم مامۆستا لە هەفتەیەك 15تاكو 18 بەشە وانەی هەبێت، بەدڵنیایەوەهەبوونی بەشە وانەی زۆر مامۆستا ماندوو بێزار دەكات بەم جۆرەش مامۆستا ناتوانێت بەو جۆرەی كە پێویستە مافی تەواوی وانەكان بدات.
مامۆستا محەممەدتۆفیق بالیسانی وەك مامۆستاو سەرپەرشتیارێك گووتی" بەڕاشكاوانە پێم باشە مامۆستا لە هەفتەیەكدا 18بە شەوانە بڵێتەوە، واتا بۆهەر ڕۆژێك سێ‌ وانە، چونكە بەم جۆرە مامۆستا زەوق و سەلیقەیەكی تەواوی دەبێت لە گەڵ قوتابخانە و قوتابییەكانی ، ماندوو هیلاك نابێت و دەتوانێت زانیاریەكان بدات، بەڵام بەداخەوە بەپێی سیستەم 24بۆ بنەڕەتیە، 22 بەشە وانە بۆ ئامادەیە،ئەم سەرپەرشتیارە ئەوەش بۆزاری كرمانجی دەخاتەروو كە بە پێی دوا ئامار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر 2983 مامۆستا زیادە، ئەگەر دابەشكردنەكە بە پێی سیستەم بێت، بەڵام پەروەردەی چۆمان، مێرگەسۆر، خەبات مامۆستای كەمە.
مامۆستا محەممەد گووتیشی"بەشەوانەی زۆر وا لە مامۆستا دەكات، ماندوو بێت، ئەمەش كەشێكی نەرێنی دەخولقێنێ،هەم هەڵچونی پێوە دیار دەبێت، لە هەمان كاتدا لە وانەكانی كۆتایی كاریگەری لە سەر پێشكەش كردنی بابەتەكەی دەبێت.
مامۆستا عەلی مستەفا یەكێكی تر بوو لەو بەشداربووانەی ئەم راپۆرتەمان ئەویش بەم جۆرە سەرنجەكانی خۆی بۆزاری كرمانجی دەبڕی" من پێم باشە بەشەوانەی مامۆستایان لەهەفتەدا لە 18 ە بەشە وانە كەمتر نەبێت، چونكە بەشە وانەی زۆر كاریگەری لەسەر دەروونی مامۆستا دەكات ، مامۆستا ناتوانێت لە رۆژێكدا پێنج تاوەكو چواربەشە وانە بڵێتەوە بۆیە من بەباشی دەزانم لە رۆژێكدا مامۆستا لە سێ‌ وانە زیاتری نەبێت بۆئەوەی پەیامەكەی خۆی بەباشی بگێنێتە قوتابییان .
من تاوەكو ئێستاش لە هەفتەدا 24 بەشەوانە دەڵێمەوە ئەمە سەرەتای قسەكانی مامۆستا نەجات ئەحمەدبوو كە زیاتر لە 13 ساڵە مامۆستایە ئەو لەسەر پرسی بەشەوانەكانی هەفتە گووتی" من وەك مامۆستاێك تاكو ئێستاش 24 بەشە وانە دەڵێمەوە،بەدڵنیایەوە ئەگەر مامۆستا پێنج بەشەوانە بڵێتەوە لەرۆژێكدا زۆر ماندو دەبێت و كاریگەری لەسەر توانای مامۆستا دەبێت چوونكە هەر وانەییەی 40 خوولەك دەبێت مامۆستا لەژوورەوەبێت ، مامۆستا نەجات بەباشی دەزانێت یەكسانی هەبێت لەدابەشكرنی مامۆستایان بەسەر قوتابخانەكەكان بۆئەمەش دەڵێت"قوتابخانە هەیە پربووە لە مامۆستا دەكرێت بەشێوەێكی یەكسان و دادپەروەرانە پەروەردەكان مامۆستایەكان دابەشی سەر قوتابخانەكان بكات بۆ ئەوەی ئەو جیاوازیە نەمێنێت، مامۆستایێك 24 بەشەوانەبڵێتەوە مامۆستایێكی تربەهەمان برەمووچە 8 بەشەوانە بڵێتەوە، پێشم وایە بۆ مامۆستا 15تاكو 16 بەشەوانە ژمارەیێكی تەواوە بۆئەوەی مامۆستا لەهەفتەدا وانە بڵێتەوە.
ئاراس شەوقی لەگەڵ ئەوەی چەندین ساڵە بەرێوەبەرە ناو براو دەڵێت " بەڕای من مامۆستا لە هەفتەیەك لە 18 بەشە وانە زیاتر نەبێت، بێگومان بەشەوانەی زۆر كار لەسەر توانای مامۆستا دەكات. گووتنەوەی چوار تا پێنج بەشەوانە لە ڕۆژێكدا مامۆستا زۆر بێتاقەت دەكات چونكە كاتی پشودانی نێوان وانەكان زۆر كەمە لەوانەیە وانەكانی دووەم تاكو سێ یەم بەباشی كارەكەی خۆی بكات بەڵام دوای وانەی سێ یەم ئەو هێزەی نامێنێت و هەر زووهیلاك و بێزار دەبێت لەوانە گووتنەوە .
دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەراگەیندراوێكدا بەشەوانەی مامۆستایانی دیاریكرد:لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دا هاتووە: "بۆ مامۆستایانی بنەڕەتی، دەبێت بەڕێوبەر (5) بەشەوانە، یاریدەدەری بەڕێوبەر (10) بەشەوانە، مامۆستا دەبێت (24) بەشەوانە بڵێنەوە".
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە: "بۆ مامۆستایانی ئامادەیی، دەبێت بەڕێوبەر (4) بەشەوانە، یاریدەدەر (10) بەشەوانە، مامۆستاش (22) بەشەوانە بڵێنەوە".
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دا هاتووە: "ئەگەر تەمەنی مامۆستا گەیشتە(50) ساڵ، لەگەڵ ئەو مامۆستایانەی وانە بە پۆلی (یەكەمی بنەڕەتی) دەڵێنەوە (2) بەشەوانە كەمتر دەڵێنەوە".
هاوكات لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردە دا باس لەوەیشكراوە: "دەبێت مامۆستایانی خاوەن بڕوانامەی دكتۆرا (10) بەشەوانە، مامۆستای خاوەن بڕوانامەی ماستەر (14) بەشەوانە بڵێنەوە.

زۆرترین بینراو