بە خۆراك قژت بەهێز بكە

بە خۆراك قژت بەهێز بكە

بەگشتی ئەو خۆراكانەی كە سوودبەخشن بۆ پێست و باشتركردنی سووڕی خوێن بەهەمان شێوە بۆ قژیش زۆر سوودبەخش دەبن. ئەو پرۆتینانەی كە لە بەرووبوومی ئاژەڵییەوە سەرچاوە دەگرن بەتایبەتی ماسی، جگەر، گرنگی زۆریان هەیە بۆ رەگەكانی قژ. هەروەها ڤیتامین A، كۆمەڵەی ڤیتامین B، ڤیتامین C، ڤیتامین E یەكجار گرنگن بۆ تەندروستی رەگی مووەكان. زەیتە ناتێرە رووەكییەكان سوودی زۆریان بۆ تەندروستیی قژ هەیە، ئەم چەورییە باشانە لەفستق و باوی و گوڵەبەڕۆژەدا هەن و رێژەیەكی باش لەڤیتامین E لەخۆدەگرن. هەروەها گەڵا سەوزە تاریكەكان میوە مزرەكان و ئەڤۆكادۆش بەماددە خۆراكییە گرنگەكانیانەوە، هەروەها ماسی سەلەمون، كونجی، كوارگ، پەنیر، مریشك بە رێژە بەرزەكانیان لە كۆمەڵەی ڤیتامین B رۆڵی گرنگییان هەیە بۆ پاراستن و بوژاندنەوەی رەگی مووەكان و تەندروستیی قژ. جگە لەمانە، پسپۆڕانی پێست جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە كە بۆ پاراستنی تەندروستیی قژ، پێویستە كە خۆراكی رۆژانە، بڕی تەواوی لەخوێیە كانزاییەكانیش تێدابێت كە گرنگن بۆ سووڕی خوێن و پێست، كانزایەكانی كالسیۆم، ئاسن، مەگنسیۆم، كۆپەر، كۆبالت، یۆد، زینك(تۆتیا) گرنگترین ئەو كانزایانەن كە لەخۆراكی جۆراوجۆردا هەنە بەتایبەتی لەسەوزە.

بیروڕا

زۆرترین بینراو