بە هۆكارێكی سەیر پێنج ساڵ سڕكرا

بە هۆكارێكی سەیر پێنج ساڵ سڕكرا

زاری كرمانجی- ئاژانسە هەواڵییە وەرزشییەكان: لە فەڕەنسا یاریزانێك بەهۆی گازگرتن لە ئەندامی نێرینەی یاریزانی تیپی بەرامبەر بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە یاریكردن سڕكرا.
لە خولێكی ناوخۆی فەڕەنسا لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، لە یارییەكی تۆپی پێدا یاریزانێك گاز لە ئەندامی نیرینەی یاریزانی تیپی بەرامبەر گرت و بە سەختی برینداری كردو بەپەلە گەیەنرایە نەخۆشخانە، میدیاكانی فەڕەنسا ئاشكرایان كردووە لە یاری نێوان تێرڤییەو سۆیتریچ یاریزانێك گاز لە ئەندامی نێرینەی یاریزانێكی تیپی بەرامبەر دەكرێت و بەم هۆیەوە ئەو یاریزانە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە سەرجەم چاڵاكییەكان سڕ دەكرێت، ئەو یاریزانەشی بریندار بووە بۆ ماوەی هەفتەیەك لە ماڵەوە خەوێنراوەو بەهۆی ئەوەی بەشێك بووە لە شەڕو ئاڵۆزییەكەی یارییەكە، بۆ ماوەی شەش مانگ سڕكراوە.

بابەتى پەیوەندیدار وەرزشى

ئەمساڵ باڵۆندۆر بۆ كێیە

ئەمساڵ باڵۆندۆر بۆ كێیە

پاریس رێ بە نیمار دەدات

پاریس رێ بە نیمار دەدات

زۆرترین بینراو