بە وێنە : شاندێكی لقی 17 ی پارتی لە شنگاڵ سەردانی مەزاری نەمرانیان كرد

بە وێنە : شاندێكی لقی 17 ی پارتی لە شنگاڵ سەردانی مەزاری نەمرانیان كرد

رەمەزان هەرنی

شاندێكی لقی 17 ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شنگاڵ كە بەرێوەبەرایەتی خولی رۆشنبیری و گەپەشەپێدانی كادیران ژمارە (5) كە پێكهاتبوون لە 80 كادیری شنگال و زوممار و كوردانی ئێزدی، موسلمان، مەزهەبی شیعە و سونە، لە هەردوو رەگەزێ نێرو مێ سەرەدانی مەزاری نەمرانیان كرد لە بارزان، لەلایەن شێخ خەلات بارزانی نوێنەری سەرۆك بارزانی لەسەر مەزاری نەمران پێشوازیان لێكرا.

دوای دانانی تاجە گوڵینە و خوێندنی سورەتی فاتیحە  عەبدولعەزیز محسن بارزانی, سەرۆكی شاند و بەرێوەبەری خول وتەیەكی پێشكەشكرد و گوتی:" دادپەروەری بارزان  هەر لەسەردەمی شێخ عەبدولسەلام بارزانی و شێخ ئەحمەد بارزانی و بارزانی نەمر و كاك ئیدریسی هەمیشە زیندوو تا ئێستا كە ئەو ئامانەتە لەدەستی سەرۆك بارزانی دایە بەردەوامە .

عەبدولعەزیز ئەوەشی گوت:" دواتر شاندی ناوبراو سەردانی گورستانی 8000 هەزار جینۆسایدكراوی بارزانیەكان كرا تاجە گوڵینەیان لەسەر گۆرستان دانرا و , چەندین بابەت لەسەر جینۆسایدی بارزانیەكان بۆ قوتابیانی خول و بەشداربووان روونكرانەوە, پاشان سەردانی موزەخانەی جینۆسادكراوەكانی بارزانیەكان كرا، ئەم سەردانە بۆ جێگای سەرسوڕمانی قوتابیانی خول و زانیان كە چ تاوانێكیان دەرهەق بە بارزانیەكان كراوە.

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو