بە وێنە : لاوانی بارزان لە ساڵیادی 16 ی ئۆكتۆبەردا پەیامێك بۆ كەركووكیەكان دەنێرن

بە وێنە : لاوانی بارزان لە ساڵیادی 16 ی ئۆكتۆبەردا پەیامێك بۆ كەركووكیەكان دەنێرن

رەمەزان هەرنی
ناوەندی باڵای بارزانی یەكیتێ‌ لاوانی دیموكراتی كوردستان لە دووەم ساڵیادی خیانەتی 16 ی ئۆكتۆبەردا بە چەندین وتەی بەنرخی بارزانی نەمر گەشتی ناو سرووشتیان ئەنجامدا و وتەكانی بارزانی نەمریان بەرزكردەوە .
دلوڤان ئەمجەد بارزانی، بەرپرسی ناوەندی باڵای بارزان، بە زاری كرمانجی گوت: لە دووەم ساڵیادی خیانەتی 16 ی ئۆكتۆبەردا كە ساڵی 2017 كەركووكی دڵی كوردستان فرۆشرا لەلایەن چەند جاش و خۆفرۆشی لایەنێكی دیاریكراوی كوردستان كە بارزانی نەمر كەركووك بەدڵی كوردستان داینابوو خبانەتی لێكرا.
گوتیشی: وەك ستافی ناوەندی باڵای بارزان لەگەڵ ناوەندی چالاكی و پێگەیاندنی بلێ‌ و بەرۆژ و نزار لەگەل كۆمەڵیك لاو بە چەندین وتەی بەنرخی بارزانی نەمر پشتگیری خۆمان بۆ كەركووكی دڵی كوردستان دەربری و دڵنیابینەوە كە كەركووك هەر كوردستانەو دڵی كوردستانە، وە بەهەموو خەڵكی كوردستان رابگەینین بەتایبەت كەركووكییەكان كە كەركووك هەر كوردستانە لە ناو سرووشتی جوانی دەڤەری بارزان ئەم پەیامەمان نارد بۆ كەركووك، بارزانی نەمر وتویەتی كەركووك یەك كوردی تێدا نەمێنێ هەر كوردستانە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو