تایبەت بەو ئافرەتانەی نایانەوێت دووگیان بن

تایبەت بەو ئافرەتانەی نایانەوێت دووگیان بن

ئا/ شەهلا رەشید
ئەو خانمانەی تازە هاوسەرگیریان كردووە و ئامادەی تەواویان نییە بۆ منداڵبوون، دەتوانن لە رێگەی سروشتی رێگری لە سكپڕی بكەن، زۆربەی ئافرەتانی ئەمریكا بۆ رێگری كردن لە منداڵبوون ئەم رێكارە دەگرنەبەر بۆ لایەنی تەندروستیش هیچ زیانێكی نییە ئەمەش چەندین رێگەی هەیە، یەكەم رێگە ئەوەیە لینگەرێت تۆی بگاتە ناو رەحمی ئافرەت واتە لە كاتی تەواوبوونیدا تۆەكەی فڕێ بداتە دەر.
خواردنی حەب بۆ رێگری كردن لە منداڵبوون، ئەمە لەناو ئافرەتان زۆر بڵاوە، حەب كاریگەری زۆری هەیە بۆ ئەوەی رێگری بكات لە منداڵبوون، چونكە پێكهاتەی تۆوەكان پوچ دەكات پێش ئەوەی بگاتە رەحمی ئافرەت، دەتوانن حەبەكان بەبێ رەچەتەی پزیشكیش لە دەرمانخانەكان بكڕن، چونكە زیانی نییە، سوڕی مانگانە رێكدەخات، خوێن بەربوون و ئازار كم دەكات، هیچ زیانێكیشی بۆ سێكس نییە.
رێگری كردن بە كۆندۆمی پیاوان و ئافرەتان، ئەمە یەكێكە لە كۆنترین رێگە كە هاوسەران بەكاری دەهێنن، ئەمە رێگری لە ماددەی ئەسپرێم دەكات بۆ ئەوەی نەچێتە ناو رەحمی ئافرەت، رێگری لە نەخۆشییەكانی جەستەش دەكات. كۆندۆمی ئافرەتان كیسەیەكی پلاستیكی باریكە دەبێت 8 كاتژمێر پێش سەرجێی كردن لە ناو ئەندامی زاوزێ دابندرێت، كۆندۆمی ئافرەت ئەو لایەی كە قەپاتە دەبێت بە دەست پاڵا بدرێت بۆ ناوەوەی ئەندامی مێینە، لە هی پیاوان ناسكترە، هەردووكیان تەنها یەكجار بە كار دەهێندرێن.
دەرزی دژە سك پڕی (دیپۆپڕۆ) كە هۆرمۆنییە و بۆ ماوەی سێ مانگ رێگری دەكات لە منداڵبوون هەروەها لە 3% ئەگەری منداڵبوونی هەیە واتە لە حەب باشترە و خێراترە بۆ رێگری كردن، لە ساڵێكدا تەنها چوار دەرزی لەو ئافرەتە دەدرێت كە نایەوێت منداڵی هەبێت.
چەسپ و ئەڵقە هەردووكیان جۆری هۆرمۆنین بۆ رێگری لە سك پڕی، چەسپ پارچەیەكی بچوكی پلاستیكییە كە لەسەر سك، سمت، باسك یا لە ناو قەد بە سەرەوە دەچەسپێندرێت و هەفتانە دەبێت بگۆڕێت، ئەڵقە شێوەیەكی بازنەی باریكە لە پێنچ رۆژی یەكەمی سووڕی مانگانە لە ناو ئەندامی زاوزێ دادەندرێت بۆ ماوەی سێ هەفتە، پاش سێ هەفتە دەردەهێندرێت بۆ ماوەی یەك هەفتە دواتر ئەڵقەیەكی نوێ دادەندرێت.

زۆرترین بینراو