تایلۆر هەوادرانی تووشی شۆك دەكات

تایلۆر هەوادرانی تووشی شۆك دەكات

ئا/ هۆژین شەوكەت

گۆرانیبێژی ناوداری ئەمەریكایی تایلۆر سویفت، بە راگەیاندنی ئەلبوومە نوێیەكەی كە لە 16 تراك پێكهاتووە، هەوادارانی تووشی شۆك كرد، چونكە پێشتر دوور و نزیك قسەوباس لەسەر ئەو ئەلبوومە نەكراوە.
سوپرایزەكەی تایلۆر ئەلبوومی "فۆلكلۆر"ە لە ناكاوێكدا رایگەیاند كە ماوەیەك بوو كاری لەسەر گۆرانییە نوێیەكان دەكرد و مەبەستی بوو وەك دیارییەك پێشكەشی هەوادارانی خۆی بكات. ئەو ئەلبوومە لە 16 گۆرانی پێكهاتووە. بەپێی ئەوەی تایلۆر لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوی كردووتەوە، ئەلبوومی "فۆلكلۆر" دەكاتە هەشتەمین ئەلبوومی كە لەدوای ئەلبوومی "لاڤەر" هاتووە، ئەلبوومی "لاڤەر"یشی لە 2019دا بڵاو كرابۆیەوە.
لەبارەی ئەم ئەلبوومە نوێییە تایلۆر دەڵێت" زۆر كارم هەبوو بۆ ئەم هاوینە بیانهێنمە بەرهەم و ئامادەییم بۆیان كردبوو، كەچی ئەلبوومی "فۆلكلۆر" بە هێمنی كارم تێدا كرد و بە ماوەیەكی كەم هاتە بەرهەم". تایلۆر لەم ئەلبوومەیدا لەگەڵ تیپی موزیكی "بۆن ئایڤەر" كاری كردووە، یەكێك لە دامەزرێنەرانی تیپەكە "ئارۆن دیسنەرە كە 11 گۆرانیی ئەلبوومەكە ئەو ئامادەی كردوون، دەیەوێ یەكێك لە گۆرانییەكان بەر لە بڵاوبوونەوەی ئەلبوومەكە، كلیپی بۆ بكات و بڵاوی بكاتەوە.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو