تا ئێستا 561 كەس لە سۆران تووشی كۆرۆنا بوونە

تا ئێستا 561 كەس لە سۆران تووشی كۆرۆنا بوونە

زاری كرمانجی: بە پێی دواین ئاماری تەندروستی سۆران ، تا ئێستا ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا نزیك دەبێتەوە لە شەش سەد كەس و رۆژانە ژمارەكە بەرەو هەڵكشانە.
كرمانج عزەت، قائیمقامی سۆران لەمبارەوە رایگەیاند " ناچارین رێ و شوێنی توندتر بگرینە بەر لەبەر ئەوە دۆخە كە مەترسیدارە".
سەرچاوەیەك لە بەرێوەبەرایەتی تەندروستی سۆران گووتی " تا ئێستا 561 كەس تووشی كۆرۆنا بوونە لە سنووری هەر دوو قەزای سۆران و رواندز، ئەم ژمارەیەش پێمان دەڵێت مەترسی مەزن چاوەرێمان دەكات و پێویستە رێنماییەكانی خۆپارێزی بە وردی جێبەجێ بكەن، ئەگەر نا دەبێ چاوەرێی كارەسات و لە دەست دانی ئازیزانمان بین".

زۆرترین بینراو