تا چەند گەنجان حەز لە فێربوونی زمانی بیانی دەكەن

تا چەند گەنجان حەز لە فێربوونی زمانی بیانی دەكەن

پشتیوان كەریم برادۆستی- هەولێر: فێربوونی زمانی تر پێش هەموو شتێك حەزە، ئەمەش دەكەوێتە سەر ئایدیای كەسەكە، لە ئێستا دا گەنجانێكی زۆر دەبینم هەوڵ بۆ فێربوونی زمانی تر دەدەن بە تایبەت ئینگلیزی . ئەمە دەكەوێتە سەر گرنگی زمانەكە لە هەموو جیهان، چونكە لە ئێستادا بە بەربڵاوترین زمان دادەندرێت.
سارا احمد كاكۆ : مامۆستای زمانی ئینگلیزی ، یوتوبەر،وەرگیر،دانیشتوی شاری هەولیرە تەمەن ٢٣ ساڵ بۆ زاری كرمانجی باسی كاری خولی زمانی بیانی وەك زمانی ئینگلیزی دەكات و دەڵێت جگە لە خزمەتكردن و فێركردنی قوتابیان لە سەنتەر و پەیمانگەی زمان و بەشێوەی ئۆنڵاین، هەوڵمداوە لەرێگای كەناڵی یوتوبەكەمەوە(English With Sara)فێرخوازان لە نەتەوە و زمانی جیا فیری زمانی ئینگلیزی بكەم و ئەو ئاواتەیان بێنمەدی. بەهەنگاوە بچوك و لەسەرخۆیەكانم داهاتووی نەوەكانی كوردستان دەگۆرم، Tb یەكەمی هەرێمی كوردستان بووم لە پۆلی دوانزەی ئامادەیی بۆ ساڵی ٢٠١٣_٢٠١٤ لەبەر خولیایی بەهێزم بۆ زمانەكە بەشی زمانی ئینگلیزیم هەڵبژارد، سوپاس بۆخوا سەركەوتنی گەورەو دەستكەوتی زۆرم بەدەستهێناوە لەبوارەكەمدا بۆیە پەیامی من بۆ فێرخوازەكانم ئەوەیە، كە هیچ شتێك مەحاڵ نیە تەنها بڕیاربدە و دەست پێبكە, بەهۆی پێشكەوتنی ژیان و بەرەو پێشەوەچوونی تەكنەلۆژیا و زاڵبوونی زمانی ئینگلیزی لە هەموو جیهاندا، بیگومان لەلایەن گەنجانیش ئەو بەرەوپێشەوەچوونە هەستپێ كراوە، بۆیە گەنجان بەرادەیەكی بەرچاو وە تەنانەت نەوجەوانانیش حەزی فێربوونی زمانی ئینگلیزیان بۆ دروست بووە جا هەریەك بەهۆكارێك چ بۆ گەشتكردن، خویندن، دەستكەوتنی كار، یا خولیایەكی بەهێزیان هەیە بۆ تێگەشتن و قسەكردن بەزمانەكە, بەڕێژەیەكی بەرچاو هەردوو رەگەز بەژداری دەكەن بەڵام بەشێوەیەكی گشتی رەگەزی نێر زیاترە، من هۆكاری ئەوە دەگەرێنمەوە بۆ ئازادی و بەدیهێنانی خەونەكانیان كەوا هەست دەكەن زووتر كاریان دەست دەكەویت یان ئاسانتر دەتوانن گەشت بكەن بۆ هەرج مەبەستیك بێت، تەنانەت دەتوانن هاوڕێی بیانیشیان هەبێت و ئاشنای كەلتورو تەقالیدی جیا جیا بن, هەر فێرخوازێك بۆ مەبەستێكی جیا و تایبەت بەخۆی بەژداری دەكات، هەیانە لەبەر خوێندنەكەی پێویستیەتی وە بەئاسانترین شێوە دەتوانێت لە ماڵپەڕ و سایتەكاندا زانیاری هەمەجۆری دەستبكەویت و توێژینەوە بكات چونكە زمانی ئینگلیزی زمانیكی جیهانییە، وە فێرخوازیش هەیە تەنها بەهۆی حەز و خولیایەكە لە دڵیدا جێگیر بووە تەنانەت قوتابیم هەبووە ئەوەندە شەیدای فێربوونی زمانەكە بووە بەڕادەیەك بوەتە خەونی یەكەمی, بێگومان لە پاڵ هەموو هۆكارەكانیشدا حەزی بەناوبانك بوون یاخود بۆ زیاتر متمانەبەخۆ بوون دەوری سەرەكی دەبینێت, گەنجان پێویستە سەرەتا لەلایەن مامۆستایانی شارەزاوە رێگایان نیشان بدرێت و فێری شێوازەكانی فێربوونی زمان بكرێن ئەوكات دەتوانن پشت بەخۆیان ببەستن و بەردەوام بن بە بەدوا داچوون، چونكە رۆژێك لە فێرخوازان هەن كەوا دەڵێن چەندین ساڵە هەوڵی فێربوونی زمانی ئینگلیزی دەدەین و هیچیش فێرنەبووین هۆكارەكەی بۆ هەڵە بەكارهێنانی شێواز و رێكارەكانی فَیربوون دەگەڕێتەوە لەكاتیكدا قوتابیم هەیە بە شەش مانگ فێری ئەوەبووە كە هەم تێبگات و هەم قسەبكات چونكە سەرەتا لەلایەن ئێمەی مامۆستا رێگاكەی نیشاندراوە و دواتر خۆی پەرەی پێ داوە، نرخ و تێچووی كۆرسی زمان لەشوێنێك بۆ شوێنێكی تر و مامۆستایەك بۆ مامۆستایەكی تردەگۆریت، وەك هەمیشەش وتوومە مەرج نیە گرانبەهاكان باشترین بن، گرینگ چۆنیەتی وتنەوەی مامۆستاكە و شێوازی رونكردنەوەی بابەتەكانە, ئەگەر بێتو بەراوردێك بكەین لەنێوان زمانەكاندا زمانی ئینگلیزی (متوسگە) واتا نەك زۆر كرانەوەی ئاسانیشە، ئەگەر بەراوردی بكەین بەزمانی عربی، زمانی عربی زۆر قولتر و زەحمەت ترە بەهۆی بوونی رێژەیەكی زور لە شێوەزار. بەڵام فارسی ئاسانترە لە ئینگلیزی بەتایبەت بۆ ئێمەی كورد .زەحمەتی زمانی ئینگلیزی دەگەرێتەوە بۆ چۆنیەتی خوێندنەوەی وشەكان و حیساب بۆ نەكردنیان واتا زۆرێك لەوشەكان بەو شێوەی دەنوسرێن بەهامان شێوە ناخوێندرێنەوە, بێگومان ئاستی تێگەیشتن لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی تر جیاوازە بەڵام شەش مانك بۆ ئاستی سەرەتا تا بتوانیت بەشیوەیەكی سادە پەیامی خۆی بگەیەنیت بەڵام بە رەوانی و تەواوەتی ساڵێكی رێك دەخایەنیت بۆ فێربوونی هەرچوار سكیلەكەی زمانی ئینگلیزی(گویگرتن، خویندنەوە،نوسین قسەكردن)
بەپێی تویزینەوەكان بەشێوەیەكی گشتی بۆ هەموو زمانێك هەمان كات و موددە دەخایەنیت
ئازاد : ناوی خواستراوی كورەگەنجێكی تەمەن 24 ساڵە لەم بارەیە بۆ زاری كرمانجی گووتی" فێربوونی زمانی تر واتا جیا لە زمانی دایك حەزو ئارەزوی كەسانێكی زۆرە، بۆ نموونە زمانە جیهانییەكان، وەك ئینگلیزی، منیش وەك هەر كەسێكی تر ئارەزوی زۆرم هەیە بۆ فێربوون ئەم زمانە, رەنگە حاڵەت بوونی هەبێ، بەڵام كەمن ئەوانەی بۆ خۆ دەرخستن، و خۆ پیشاندن بن، چونكە دوونیا تا دێت گەورەتر و پێشكەوتوتر دەبێت و مرۆڤ زیاتر پێویستی بەوە دەبێ زمانی زیاتر بزانێ و لە شۆرشی زانست و فێربونی شتی نوێ دوانەكەوێت، زۆر دەبیستین، دەڵێن گەر مرۆڤ دوو زمان بزانێ وەك ئەوەیە دوو مرۆڤ بێت لە نێو قالبی یەك جەستەدا، بێ گومان مرۆڤ كاتێك زمانێك زیاتر دەزانێ لە زۆر ڕووەوە گەشە دەكات، بۆ نمونە زانیاریەكانی زیاتر دەبن و شارەزایی زیاتر دەبێ، و ئاشنای گۆمەڵگا و كەڵتوری جیاواز تر دەبێ، وە لە ڕووی گۆڕانكاری بۆ كەسێك یا فێرخوازێك كە فێری زمانی تر دەبێ، ئەو كەسە توانای قسەكردنی باشتردەبێ، وشە ودەستەواژەی جوانتر و زۆر تردەبێ، ڕەنگە بۆكەسانێكی تریش هۆكار بێ بۆ ڕۆشەنبیربوونی زیاتر
زمانگەلێكی تر هەن گەنج هەوڵی بۆ بدات ئایە بۆ تەنها زمانێكی دیاریكراو دەخوازن فێری بێت؟
چونكە لای هەمووان ڕوون و ئاشكرایە زمانی ئینگلیزی زۆر بەی كات وەك زمانی یەكەمی جیهان سەیر دەكرێت و لە زۆربەی بوار و زۆرینەی شوێنەكان ئینگلیزی دەست پێشخەرە و بەكاردەهێنرێت،
دێهات ئیدریس: گەنجێكی دانیشتوی شاری هەولێرە تەمەن 25 ساڵ دەرچووی زانكۆی سەلاحەدین یەكێك بووە لە سێ یەكەمەكانی ساڵانی(2017 2018) لەم بارەیەوە بۆ زاری كرمانجی دەڵێت" فێربوونی زمانی تر پێش هەموو شتێك حەزە، ئەمەش دەكەوێتە سەر ئایدیای كەسەكە، لە ئێستا دا گەنجانێكی زۆر دەبینم هەوڵ بۆ فێربوونی زمانی تر دەدەن بە تایبەت ئینگلیزی . ئەمە دەكەوێتە سەر گرنگی زمانەكە لە هەموو جیهان چونكە لە ئێستا دا بە بەربڵاوترین زمان دادەندرێت، لە هەموو شوێنێك بە تایبەت كۆمپانیاكان مەرجی یەكەم زانینی زمانی ئینگلیزیە
تاچەند كۆمپانیكان تەنها بۆ زمانی ئینگلیزی مەرجی سەرەكین ؟
لە كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان زمانی ئینگلیزی و عەرەبی مەرجە، بەڵام زمانی ئینگلیزی گرنگی زیاتر پێ دەدرێت بە بەراورد بە زمانەكانی تر . بە دڵنیایەوە فێربوونی زمانی تر مرۆڤ دەگۆڕێت لە كەسێك بۆ كەسێكی تر، بۆ نموونە گەر تۆ زمانێكی تربزانی جگە لە زمانی دایك ئەوا تۆ لێرە دا بە دوو كەس هەژمار دەكرێت لەكۆمەڵگا، وە لێرەدا تۆ زیاتر ئاشنا دەبی بە كلتور و فەرهەنگی ئەم وڵاتە كە زمانەكە یانی فێربوویت، وە لە لایەكی تر ڕێگە خۆشكەر دەبێت بۆ دۆزینەوە كاری باش و باشتر لە كۆمپانیاكان چونكە تۆ زیاتر لە كەسێكی. دەتوانم بلێم ڕێژەی كەسی فێرخواز بۆ فێربوونی زمان زۆر زیادی كردووە لەم چەند ساڵەی دوایی چونكە تۆ كە زمانێك نە زانی ئاستەنگی زۆرت دێتە پێشێ بە تایبەت لە كار و باری ڕۆژانە و هەتا زانست و زانیاریش بەشێكی زۆری بە زمانی بیانیە بۆیە دەبێت بە ناچاری هەوڵی بۆ بدرێت لە ئێستا دا گەر حەز و خولیاشت بۆی نەبێ, سەبارەت بەخول بەژداریكردنی گەنج بۆ ناو خولی فێربوونی زمانی بیانی سوودی زۆرە نموونە من لە خولێك بەشداریم كرد خولێكی زۆر باش و بەسوود بوو بە هەموو شێوەیەك، وانەكان بە ڕاستەوخۆ پێشكەش بە فێرخوازان دەكران، وەكو خۆم بۆ یەكەم جارە بەشداریم لە خولێكی لەم شێوە كردبێ واتا لە هیچ خولێكی زمان بەشدار نەبوومە تاوەكو ئیستا جگە لەم خولە ناوازە و بە سوودە نەبێت، لە كۆتایی خولەكە بڕوانامە بە سەرجەم فێرخوازان درا لە بەرامبەر هەوڵ و كۆششمان، گەر ئینگلیزی بزانیت، دەرفەتت لە هەموو بوارەكان زیاتر دەبێ وەك ئەوەی زمانێكی تر.

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو