تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان 5 ملیۆنی تێپەڕاند

تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان 5 ملیۆنی تێپەڕاند

بەپێی نوێترین ئامار لەسەرتاسەری جیهاندا ژمارەی توشبوان بەڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتە 5 ملیۆن و 90 هەزار و 157 كەس, وە لەبەرامبەریشدا 2 ملیۆن و 24 هەزار و 329 كەس چاكبوونەتەوە.
هەروەها بەهۆی ڤایرۆسەكەوە 329 هەزار و 739 كەس كە هەڵگری ڤایرۆسەكە بوون گیانیان لەدەستداوە.
لە هەرێمی كوردستانیش ماوەی هەفتەیەكە رێژەی توشبوان بەڤایرۆسەكە زیادیكردوە, بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان تا ئەمڕۆ 21 - 5 - 2020 كۆی گشتی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان گەیشتوەتە 442 تووشبوو، وە لەنێویاندا 5 مردن هەیە و 383 نەخۆشیش چاكبووەتەوە.

بابەتى پەیوەندیدار جۆراوجۆر

زۆرترین بینراو