توێژە نامۆكراوەكەی كۆمەڵگەی كوردی

توێژە نامۆكراوەكەی كۆمەڵگەی كوردی

" ئەم كەسانە خاوەن بەهرەو توانای شارەوەی زۆرن، تواناكانیان هیچی كەم تر نیە لە مرۆڤێكی ئاسایی"


دیمانە- رۆژان قیاس: پەیمان عبدالكریم شێروانی، بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی چاودێری كەم ئەندامانی هەولێر, لە دیمانەیەكی تایبەت بۆ زاری كرمانجی, باس لە بارودۆخی كەم ئەندامانی كوردستان دەكات, هەروەها پلانەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری كەم ئەندامان, بۆ ساڵی داهاتوو دەخاتەڕوو.


وەك پڕۆژەی نوێ چیتان هەیە بۆ كەم ئەندامان, ئایا هیچ بەرنامەیەكی نوێ هەیە بۆ ئەم توێژەی كۆمەڵگە؟


* ئەگەر باس لەوە بكەین پرۆژەی وەزارەتی كار بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت, بەلێ پرۆژە گەلێك هەن كەوا پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران كراوە, لە قۆناغی دراسەت كردندان بە پێی توانا ئابووریەكانی حكومەتی هەرێم ریزبەندی بۆ دەكرێت لە بریاردان لە سەری, هەلبەت هەندێكیشیان رەزامەندی لەسەر دراوەوە لە بواری جێ بەجێ كردندان, لەوانە ١- پرۆژەی دامەزراندنی بنكەیەكی گشتگیر لە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەلایەتی لە قۆناغی جێ بەجێ كردندایە, بۆ دیاری كردنی رێژەی كەم ئەندامی, بە دانانی پسپۆری تایبەتمەندو لیژنەی تایبەت بەو بوارە , تاكوو رێگە نەدرێت گەندەلی بكرێت لە دیار كردنی رێژەی كەم ئەندامی، وەهەر وەها مافی كەس پێشێل نەكرێت لە دیاری كردنی رێژەی كەم ئەندامیەكەی, ٢- پێشكەش كردنی پرۆژەی برینەوەی مووچەی كەم ئەندامی بۆ نزیكەی ٣٠هەزار كەسی كەم ئەندام كە یاسای كەم ئەندامی دەیانگرێتەوە بە رێژەی دیاری كراوی لیژنەی پزیشكی, بەلام مووچەیان بۆ نەبراوەتەوە لە سالی ٢٠١٣ تاكو ئێستا تەنها رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران ماوەلە سەر بدرێت, ٤- پرۆژەی دروست كردنی سەنتەرێكی گەورەی ئۆتیزم بە ستانداردی جیهانی لە هەرێمی كوردستان, كەوا حكومەت بودجەی بۆ تەرخان كردوەو لە بواری جێ بەجێ كردندایە, ٥- پرۆژەی هەموار كردنی سەرجەم یاساكانی تایبەت بە ماف و ئمتیازاتەكانی كەم ئەندامان پێشكەش بە حكومەت كراوە, بەلام هێشتان نەچویتە بواری جێ بەجێ كردن, ٦- پێشكەش كردنی پرۆژەی گۆرینی مووچەی كەم ئەندامی فەرمانبەر بۆ دەرمالە، تاكو ئەو ١٠٠ هەزارەی كە هەیە بگوازرێتەوە بۆ سەر مووچەی بنەرەتی بكرێت بە دەرمالە، بۆ نەهێشنتی دوو مووچەیی, بەلام هێشتا نەچۆتە بواری جێ بەجێ كردن.


ئەوەی من هەستی پێ دەكەم زۆرینەی كەم ئاندامانی كۆمەڵگەی كوردی, لە رووی دەروونیەوە خۆیان بە ناموو دەبینن, و هەست بە كەم بوون دەكەن لە ناو كۆمەڵگە, ئایا چی بكرێت بۆ ئەوە خۆیان بە كەم نابینن لە ناو كۆمەڵگە دا؟

* هەست كردنی تاكی كەم ئەندام بە كەم سەیر كردنی یاخود بە نامۆیی بوونی لە گەلیشیدا هەست كردن بە بەزەیی هاتن و بارگرانی بوونیان لە ناو كۆمەڵگەی كوردی بگرە خێزانیش, هەموو ئەوانە دەگەرێنمەوە بۆ چەند هۆكارێك, لە سەرەتا نەبوونی رۆشنبیری تاكی كورد, دواجار دروست بوونی كۆمەڵگەیەكی نا رۆشنفكری نا وورد بینی لێ دەكەوێتەوە, بۆیە پێویستە خێزانەكان لەسەرەتای تەمەنی ئەو مندالەی كە كەم ئەندامە تێكەل بە كۆمەڵگەیان بكەن , چونكە زۆر جار خێزانەكان بەر پرسیارن لە سەر نامۆ بوونی تاكێكی كەم ئەندام, بە هۆی شاردنەوەو گۆشە گیر كردنی ئەو مندالە كەم ئەندامە لە چوار دیواری كونجی مال, بە پاساوی ئەوەی دایك و باوكەكە هەست بە كەمی مندالەكەیان دەكەن لە ناو كۆمەڵگە، ئەو رەفتارە هاوتەریب دەبێت لە گەل تەمەنی ئەو مندالە كەم ئەندامە لە كۆتاییدا لە ناو كۆمەڵگەش بە ناموۆ و بارگرانی سەیر دەكرێن, هەر وەك دیارە كەسی كەم ئەندام زۆربەی كات وا دەردەكەون ناتوانن كارەكانی خۆیان بەرێوە ببەن, وەك كەسێكی ئاسایی, كە ئەمەش لە راستی دوورە, چونكە كەسی كەم ئەندام خاوەنی بەهرەو توانای شارەوەی زۆرن, تواناكانیان هیچی كەم تر نیە لە مرۆڤێكی ئاسایی, بەلام ئەوە خێزان و كۆمەڵگەیە ئەو هەستەیان كردووە بە بەبەر كەسی كەم ئەندام, دواجار كۆمەڵگەش بەو شێوە سەیریان دەكات".
خاتوو پەیمان، پێی وایە كە پێویستە كۆمەڵگە لەو بیركردنەوەیە چەق بەستویە، دەربچێت كە لە بەرامبەر توێژی كەم ئەندامان هەیە و هۆشیارانە مامەڵە لەگەڵ كەسی خاوەن پیداویستی تایبەتدا بكات، ئەو زیاتر گووتی" ئەوەی گرنگە دەست بكرێت بە هەلمەتی هۆشیاری تاكی كورد و كۆمەڵگەی كوردی، بە هاوكاری و هەماهەنگی خێزان و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و كەسانی پسپۆر لە بواری تێكەل كردنی كەم ئەندام بە كۆمەڵگە، بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردانەی كە بێزاركەرن بۆ كەسی خاوەن پێداویستی تایبەت, و هۆكارە بۆ لاواز كردنی متمانە بە خوود لە دەروونی كەسی كەم ئەندام , وە نەهێشتنی دیاردەی بەند كردنی كەسی خاوەن پێداویستی تایبەت لە گۆشەگیری ناو مالەكان و كۆكردنەوەو كەلەكە بوونیان لە تاكە وەزارەتێك كە وەزارەتی كاروو كاروباری كۆمەلایەتیە, بەلكو هەموو وەزارەتەكان هەر لە پەروەردەو تەندرسستی و خوێندنی بالاو هەموو دەزگاو دامەزراوەكانی تری حكومەت لێ ی بەرپرسیار بن و وەك هەر كەسێكی ئاسایی ئەو وولاتە سەیر بكرێن, ئەوان خودان بەهرەو توانای بەرزوو بالان, تاكو تواناكانیان بە گەر بخەن و بەژدار بن لە وولات بەرێوە بردن و ژیان كردن ".

زۆرترین بینراو