تۆماركردنی ناویی نوێی خاوەن پێداویستە تایبەتەكان دەست پێدەكاتەوە

تۆماركردنی ناویی نوێی خاوەن پێداویستە تایبەتەكان دەست پێدەكاتەوە


زاری كرمانجی-هەولێر: وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كار لەسەر تۆمار كردنی ناوی نوێی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەكات و چاوەڕوانی رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانن.
یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر، بە زاری كرمانجی راگەیاند " بۆ گفتوگۆكردن لە سەر تۆماركردنی ناوی نوێی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، لەم چەند رۆژەدا كۆبوونەوەیەك لە نێوان ئێمە وەك وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و نوێنەرایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و وەزارەتی تەندروستی بەڕێوە چوو، كە تایبەت بوو بە پرسی تۆماركردنی ناوی كەمئەندامی نوێ لە هەرێمی كوردستان، كە هەموومان هاوڕا بووین لە سەر پێویستی تۆمار كردنی ناوی نوێی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەكان و بە هەنگاوێكی گرینگی دەزانین".
ئاماژەشی بەوەدا " دوای گفتوگۆی نێوانمان ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە بە كۆنووسێك بۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەرز دەكرێتەوە و ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی خۆیدا بڕیار لەو بارەیەوە دەدات كە كەی چۆن ناوەكان تۆمار بكرێن.

زۆرترین بینراو