تۆمەتبارێك به‌ برێك ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

تۆمەتبارێك به‌ برێك ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

زاری كرمانجی-سۆران: هێزەكانی بنكەی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكانی سۆران، تۆمەتبارێك بە برێك ماددەی هۆشبەر دەستگیر كرد.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی بنكەی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكانی سۆران، كە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 11-9-2019 بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەكراوە " كەوا تۆمەتبارێك بەناوی (ن،ج،ق) لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەڕایەتییەكەمان، بڕێك ماددەی هۆشبەر لەجۆری (تلیاك و شیشە و هێرۆین) دەستگیر كراوە".
ئەوەش ئاشكرا كراوە " كە لەگەڵ دەستگیر كردنی تۆمەتبارەكە، دەستیش بەسەر برێك ماددەی هۆشبەر و تەرازوو چەند كەلوپەلێكی بەكارهێنانی داگیراوه‌و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

زۆرترین بینراو