تیمەكانی لیژنەی ئابووری جەخت لە چاودێری بازاڕ دەكەنەوە

تیمەكانی لیژنەی ئابووری جەخت لە چاودێری بازاڕ دەكەنەوە

دوای ١٥ رۆژ لە قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەری و پابەندی لیژنەی ئابووری بەرێنماییەكان، وێرای جێبەجێ كردنی كاروباری هاووڵاتیان لە ئۆفیسی سەركی بۆ هاتووچۆی بازرگان و هاووڵاتیان، بەشێوەیەكی سیستەم و چاودێری لە قەرەباڵغی بازاڕ و بازاڕی بازرگانی.
بە فەرمان و رێنمایی كرمانج عزەت، قایمقامی سۆران، تیمەكانی لیژنەی ئابووری جەختی توندتر لە بازاڕ و بازرگان و دوكاندارەكان كردەوە، تەواوی ماركێت و فرۆشگایەكان بەسەركرانەوە و لە رەوشی نرخی هەموو خۆراكێك كۆلدرایەوە، تیمەكانی تریش چاودێری پابەندی رێنمای لیژنە لەسەر بازاڕكرایەوە بۆ ئەو كاتەی دیاری كراوە كە شوێنەكانیان دابخەن، هەروەها دەرمانخانەكانیش لەشەودا بەسەركرانەوە".
جێی باسە لیژنەی ئابووری لە ماوەی ١٥ رۆژی رابردوودا كاتژمێر ٩ی بەیانی تا ١٢ی شەو بەبێ پچڕان لە پێشوازی هاووڵاتیان و كاسبكاراندا بووە، بۆ هێنانی خۆراك و میوە و گواستنەوەی هاووڵاتیانی كەرنتینەكرا و گەرانەوەی هاووڵاتیان بۆ شارەكانی تر، تیمێكی تریش بەردەوام لەگەڵ دەزگاكانی ئەمنی چاودێری بازاڕ دەكەن".

زۆرترین بینراو