تیپی لاوانی دێلزیان نازناوی خولی پلە دووی تیپە میللییەكانی سۆرانی بە دەستهێنا

تیپی لاوانی دێلزیان نازناوی خولی پلە دووی تیپە میللییەكانی سۆرانی بە دەستهێنا

خولی تیپە میللییەكانی شاری سۆران ساڵان لەیەن لیژنەی تیپە میللییەكانی سۆران بەرێوە دەچیت و رێكدەخرێت.
لە وەرزی ئەمساڵیشدا تیپە میللەكانی پلە دوو بەشداریان لە خولەكەدا كرد، ململانێی تیپەكان بۆ ماوەی زیاتر لە چەند مانگێك بەردەوام بوو بۆ ئەوەی بتوانن سەركەوتن بۆ خولی پلە یەك مسۆگەر بكەن و نازناوی خولی پلە دوو و جامەكەش بە دەست بێنن.
بە ئامادەبوونی وەرزشوانان و بەرپرسانی سۆران ئەندام پەرلەمانانی كوردستان، یاری كۆتایی خولەكە لە نێوان هەردوو تیپی لاوانی دێلزیان و بارزان لە یاریگای سەروچاوەی دیانا بەرێوە چوو.
لە ئەنجامدا یپی لاوانی دێلزیان بە لێدانی یەكلاكەرەوە توانیان یارییەكە سەركەوتن تۆمار بكەن و نازناوی خولی تیپە میللییەكانی پلە دووی سۆران بە دەست بێنن.
پاشانیش خەلات و دیاری جامی خولی پلە دووی تیپە میللییەكان پێشكەش بە پاڵەوانی خول، تیی لاوانی دێلزیان كرا
هەردوو تیپی لاوانی دێلزیانی خاوەن جامی خولەكە و تیپی لاوانی بارزان لە وەرزی داهاتوودا لە خولی پلە یەكی تیپە میللییەكانی سۆران یاری دەكەن.

زۆرترین بینراو