تەحسین سەعدوڵڵا : تا 1-7 دەرفەت دراوەتە هاووڵاتیان ئەگەر تا ئەو ماوەیە پێوەری ئاو نەبەستن سزا دەدرێن

تەحسین سەعدوڵڵا : تا 1-7 دەرفەت دراوەتە هاووڵاتیان ئەگەر تا ئەو ماوەیە پێوەری ئاو نەبەستن سزا دەدرێن

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران گوتی، زیاتر لە 16 هەزار پێوەری ئاو بۆ سۆران بەستراوە، زیاتر لە 9 هەزار پێوەری دیكەش ماون و دەبێت ببەستین، بە سێ قۆناغ ئاگادار كردنەوە دراوەتە ماڵان، تا 1-7 دەرفەت دراوەتە هاووڵاتیان، ئەگەر تا ئەو ماوەیە هەر هاووڵاتیەك پێوەر نەبەستێت سزا دەدرێت.
تەحسین سەعدوڵڵا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران بۆ زاری كرمانجی دەڵێ:" زیاتر لە 16 هەزار پێوەری ئاو بۆ سۆران بەستراوە، زیاتر لە 9 هەزار پێوەری دیكە ماون و دەبێت ببەستین، ئەو پرۆسەیە ماوەیەكی زۆرە دەستمان پێ كردووە، بە سێ قۆناغ ئاگادار كردنەوە دراوەتە ماڵان، بە نووسراوێكی بچووك خەڵك ئاگادار كراوەتەوە، ماڵ بە ماڵ گەڕاوین و ئەو نووسراوەمان داوەتێ كە سەردانی ئێمە بكەن و پێوەری ئاو ببەستن، تا 1-7 دەرفەت دراوەتە هاووڵاتیان، ئەگەر تا ئەو ماوەیە هەر هاووڵاتیەك پێوەر نەبەستێت، سزا دەدرێت، بۆ ماوەی سێ مانگ، بۆ هەر مانگێك بڕی 100 هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت، لە مانگی 4 دەبێتە 200 هەزار دینار، ئەو ئاگاداركردنەوە چەندین مانگە دراوەتە خەڵك و ئاگادار كراونەتەوە، بۆیە دەبێت ئاگاداری ئەو ماوەیە بن.

 

زۆرترین بینراو