تەواوی گازینۆ و کافتریاکانی قەزای چۆمان دادەخرێن

تەواوی گازینۆ و کافتریاکانی قەزای چۆمان دادەخرێن

 

زاری کرمانجی-چۆمان: لێژنەی ئابووری قەزای چۆمان ڕایگەیاند: لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان و خۆپارێزی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، لەسەر ڕاسپاردەی ڕێنماییەکانی حکومەت و بەبڕیاری بەڕێز جەنابی قائیمقامی قەزای چۆمان ، بڕیادرا هەموو کافتریاکانی سەنتەری قەزامان لەپێناو تەندروستی هاووڵاتیان دابخرێن، تا ئەوکاتەی ڕێنمایی کردنەوەیان دەردەچێت.

عەلی سەعید، بەرپرسی لێژنەی ئابووری قەزای چۆمان هەواڵەکەی بۆ زاری کرمانجی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند: هەر کافتریایەک پابەندی ڕێنماییەکانی حکومەت نەبێت کاردانەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێ.

زۆرترین بینراو