جووتیارێكی سۆران كارێكی ناوازە دەكات

جووتیارێكی سۆران كارێكی ناوازە دەكات

یونس ئەمین
جیاواز لە جووتیارەکانی تر جووتیارێکی قەزای سۆران تەماتەی بەرهەم هێناوە کە هەر دانە تەماتەیەك زیاتر له یەک کیلۆ گرامە.
جووتیارەکە بەناوی فەرحان کەریم كە دانیشتووی گوندی سیتكانە سەر بە شارەدێی دیانا بە زاری کرمانجی راگەیاند:" هەر لە تەمەنی منداڵیەوە جووتیارم، شارەزایەكی باشم دروست كردووە لە بواری کشتوکاڵ، ئەم ساڵ جۆرە تەماتێکم بەرهەم هێناوە کە کێشی هەر دانە تەماتەیەك له یەک کیلۆ زیاترە، تەنها بەرهەمی تەماتەش نا بەڵكو بگرە پیازم بەرهەم هێناوە کە هەر دانەی نیو کیلۆ زیاتر بووە، شووتیم بەرهەم هێناوە یەک دانەی زیاتر بووە لە 28 كیلۆ.

 

 

 

زۆرترین بینراو