جەخت له‌ جێبه‌جێكردنی پرۆسەی ریفۆرمی پێشمەرگە كرایه‌وه‌

جەخت له‌ جێبه‌جێكردنی پرۆسەی ریفۆرمی پێشمەرگە كرایه‌وه‌

ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی كه‌ریم شنگالی، وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت، كۆبوونەوەیەكی باڵا لە نێوان لیژنەی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە و هێزی هاوپەیمانان و بۆردی چاكسازیی پێشمەرگە ئەنجامدرا.

له‌ كۆبونەوەكەدا، بە ئامادەبوونی ژەنەراڵ گروكەر، فەرماندەی ئۆفیسی ئاسایشی هاوبەش لە عێراق و كونسڵی گشتی هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی "ئەمریكا، بەریتانیا و ئه‌ڵمانیا" لە هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی هەریەك لە سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە، فه‌ریق جه‌بار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەت و فه‌ریق جه‌مال محه‌مه‌د، سەرۆكی دەستەی ئەركان، باس لە پرۆسەی ریفۆرمی پێشمەرگە كرا و جەخت لە گرنگی جێبەجێ كردنی ئەم پلانه‌ كرایەوە.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو لا به‌گرنگیان زانی كە سەرۆكایەتی هەرێم و حكوومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان پرۆسەی ریفۆرم و رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بكاتە ئەولەویەتی كارەكانی خۆیان له‌ چوار ساڵی داهاتوودا.

لای خۆیانەوە كونسوڵی گشتی هەرسێ وڵاتی ئاماژە پێدراو و راوێژكارانی سەربازی هاوپەیمانان، بەڵێنی بەردەوامی هاوكاریەكانیان دا بۆ پرۆسەی ریفۆرمی پێشمەرگە و هاوكاری سەربازیی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا كه‌ریم شنگالی سوپاسی پاڵپشتی و بەردەوامی هاوكاری هێزەكانی هاوپەیمانانی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە و پرۆسەی ریفۆرمی پێشمەرگە كرد و، به‌ بایه‌خه‌وه‌ تیشكی خسته‌ر سه‌ر كاریگه‌ری مەشق و راوێژ بەهێزەكانی پێشمەرگە و داوای بەردەوامبوونی هاوكاری هاوپەیمانانی كرد.

زۆرترین بینراو