حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه ده‌دات

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه ده‌دات

زاری كرمانجی - جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت بەپێی وتەی گوتەبێژی حكومەتی عێراق رەوانەكردنی 320 ملیار دینار لە بەغداوە بەردەوام دەبێت و هەركاتێك پارەكە گەیشت دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرێت.


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ی‌11ی 2020، جوتیار عادل، وته‌بێژی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ لێدوانێكی‌ بۆ میدیاكان رایگه‌یاند، لێدوانەکەی وتەبێژی حکومەتی عیراق بۆ ناردنی 320 ملیاردەکە بۆ هەرێم خۆشحاڵانەیە و ئەگەر بەغدا بینێرێت ئەوا مووچە دابەشدەکەن.

هاوكات فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بە‌غدا ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ رایگه‌یاند له‌عێراق ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ كراوه‌ ، دوای دابه‌شكردنه‌كه‌ش بەغدا 320 ملیار دینارەکەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بنێرێت.

بیروڕا

زۆرترین بینراو