حكومەتی هەرێم و بەغداد لە رێككەوتن نزیكن

حكومەتی هەرێم و بەغداد لە رێككەوتن نزیكن

زاری كرمانجی: ئەندام پەرلەمانێكی عێراقی بە زاری كرمانج گووت" حكومەت هەرێم و حكومەتی بەغداد لێكتێگەیشتنی باشیان هەیە و لە چەند رۆژی داهاتوو لەسەر بابەتی مووچەی فەرمانبەران دەگەنە رێككەوتن.
نەهرۆ مەحموود، روونكردەوە" ئەمڕۆ شاندی حكومەتی هەرێم دێنە بەغدا و لە هەر دوولا ئامادەكاری كراوە بۆ دەست پێكدرن بە گفتوگۆ كردن، و چاوەڕێ دەكرێت هەردوولا لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بگەنە رێككەوتن".
ئەو پەرلەمانتارە زیاتر گووتی" ئێستا گفتوگۆكان لەگەڵ حكوومەتی كاربەڕێكەر دەكرێت، بۆ ئەوەی مووچەی مانگی ڕابردوو رەوانە بكەن، دوای درووستبوونی حكوومەتی نوێیش گفتوگۆ لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەر دوولا دەكرێت".

 

زۆرترین بینراو