حكومەتی ھەرێم رۆژێكی وەك پشووی فەرمی راگەیاند

حكومەتی ھەرێم رۆژێكی وەك پشووی فەرمی راگەیاند

زاری كرمانجی - حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەبۆنەی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام سبەی لە سەرجەم دامودەزگا حكومییەكان پشووی فەرمییە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: "بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لەسەر بێت)، سبەی پێنجشەممە 29ی تشرینی یەکەمی 2020ی زایینی، لە هەموو دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە".

بیروڕا

زۆرترین بینراو